ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌ویت و پێت خۆشه‌ لاواز ببیه‌وه‌ ئه‌م خواردنانه‌ بخۆ باشترین چاره‌سه‌ره‌

خواكوڕك

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ قه‌ڵه‌و نه‌بی، یاخود لاشه‌یه‌كی نارێكت هه‌یه‌ و به‌ده‌ست زۆری ورگته‌وه‌ ده‌ناڵێنی،ئه‌وا ده‌بێت كۆمه‌ڵیك خواردنی به‌سوود بخۆیت بۆ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ نه‌بی و قه‌ڵه‌ویش له‌ده‌ست بده‌ی.

له‌ سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا قەڵەوی یەكێكە لەنەخۆشییەكانی ئەم سەردەمەو هۆكار گەلێكی زۆربوونەتە مایەی بەرز بوونەوەی كێشی لەشمان، بەتایبەتی كەم جوڵەیی و زۆر خواردن، پسپۆرانی بواری پزیشكی كۆمەڵیش ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن”كه‌ بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەسەلەی قەڵەوی دەبێت مرۆڤ پەنا بباتە بەر كۆمەڵێك خواردنی بەسوود بۆ ئەوەی لەو گرفتە ڕزگاری ببێت.

به‌شێك له‌و خواردنانه‌ بریتین له‌:-
1. باوی : شارەزایان دەڵێن، دەبێت مرۆڤ هەوڵبدات 90 گرام باوی بخوات، ئەوە دەبێتە مایەی لەدەستدانی (18%) ی كێشی ئەوەش بەتاقیكردنەوە سەلـمێندراوەو ئەنجامەكەشی لەگۆڤاری نێودەوڵەتی تایبەت بەقەڵەوی بڵاوكراوەتەوە.
2. توو : یەكێكە لەو میوانەی كەدەوڵەمەندە بەڤیتامین سی و هەروەكو فراولەیەو ئەگەر مرۆڤ بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داندراو بیخوات و دواتر وەرزشی لەگەڵدا بكات، ئەوە دەبێتە مایەی لەدەستدانی (30%) چەوری جەستەی.
3. دارچین : تێكەڵكردنی لەگەڵ جۆرەها خواردن تێكەڵ دەكرێت و دەخورێت و دەبێتە مایەی هێنانە خوارەوەی كەرشی مرۆڤ و ڕێژەی ئەنسۆلینیش لەناو خوێن بەرز دەكاتەوە بەتایبەتی تێكەڵ كردنی لەگەڵ چا.
4. خەردەل : رەنگی زەردەو دەبێتە مایەی هێنانە خوارەوەی ڕێژەی چەوری و تاقیكردنەوەشی لەبارەوە كراوەو ئەنجامەكەشی لەگۆڤاری زانستی لیمفەكان بڵاوكراوەتەوە.
5. پرتەقاڵ : میوەیەكی دەوڵەمەندە بەڤیتامینەكان بەتایبەتی سی و سووتاندنی چەورییەكان و لەتاقیكردنەوەیەكیش ئەوە سەلـمێندراوە كەپرتەقاڵ بەردەوام چەوری دەسووتێنێت.
6. فستق عەبید : خواردنی بەشێوەیەكی بەرنامەدار دەبێتە مایەی هەڵوەشاندنەوەی مادەی چەورییەكان و تێكەڵكردنی لەگەڵ خواردن و خواردنی، هەروەها فستق عەبید دەوڵەمەندە بەمادەی كۆلین.
7. پەتاتەی شیرین : پەتاتە دەوڵەمەندە بەریشاڵەكان و كەم چەورییەو سوودی زۆرە بۆ بەرز كردنەوەی مادەی ئەنسۆلین و دەبێتە مایەی سووتاندنی ئەو چەورییەی كەلەناوچەی كەرش كۆدەبێتەوە.
8. پەنیر : بەپێی تاقیكردنەوەیەك ئەوە سەلـمێندراوە كەخواردنی پەنیر دەبێتە مایەی كەمكردنەوەی ئەو خواردنانەی كەبە تەخمی كالیسیۆم دەوڵەمەندن.

Back to top button