له‌ شاری هه‌ولێر كردارێكی قیزه‌وه‌ن ئاشكرا كرا و هاووڵاتیانی لێ ئاگاداركرایه‌وه‌

خواكوڕك

لیژنه‌ی به‌دواداچوونی قائیمقامیه‌ت و پۆلیسی شاری هه‌ولێر، توانییان ده‌ست بگرن به‌سه‌ر 9 ته‌ن ماده‌ی خۆراكی جگه‌ری ماوه‌ به‌سه‌ر چوودا، كه‌ خاوه‌نی جگه‌ره‌كه‌ ویستوویه‌تی ئه‌و خواردنه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ساغ بكاته‌وه‌ ده‌رخواردی خه‌ڵكی بدات.

لە راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووە ” لە رێکەوتی ٧/٦/٢٠١٧ به سه رپه رشتی قایمقامی قه زای ناوه ندی هه ولێرو بەرێوەبەری به شی پۆلیسی شاره‌وانی ولێژنه ی پشكنین وچاودێری بازار و چاودێری بازرگانی توانرا دەستبگرن به سه ربری (٩) تۆن جه رگی مریشكی ئێرانی قەدەغە کراو له جۆری (پرستۆ-سمین-كردان)له یەکێک له كۆگاکانی نزیك پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل”.

له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ كراوه‌”كه‌ خاوەنەکەی ئەو جگەری مریشکانەی به شێوەی قاچاخ له وڵاتی ئێران هاورده ی شاری هه ولێری كردووە و خۆشبەختانە سه رجه م بڕه جه رگی سه ره وه گواسترایه، لە زبلخانه ی كانی قرژاله به شیوه یه كی زانستی له ناوبردرا، كاردانەوەی توند بەرامبەر بازرگانەکە دەكرێت ورووبه رووی دادگا ده كرێتەوە.

Back to top button