سوپاسالاری ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی: به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

خواكوڕك

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سوپاسالاری ئیتاڵیا كۆبوونەوە و سوپاسالاری ئیتاڵیا دووپاتیكردەوە كە بەردەوام دەبن لە هاوكاریەكانیان بۆ هەرێم و پێشمەرگە .
ماڵپەری فەرمی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە ” ئه‌مڕۆ پینج شه‌ممه‌ 8/6/2017 (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و (جەنەراڵ كلاودیۆ گرازیانۆ) سوپاسالاری ئیتاڵیا كۆبوونەوە، چه‌ندین ته‌وه‌ری گرنگ تاوتوێكراون له‌ نێوان هه‌ردوولا.
لە كۆبوونەوەكەدا ،سوپاسالاری ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و ئەو هەماهەنگیانەی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی سوپای ئیتاڵیا هەیە نیشاندا و هاوكات (نێچیرڤان بارزانی) ش جەختیكردەوە لە هەماهەنگی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای ئیتاڵیا كە لە بەنداوی موسڵ هەیە .
لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا تاوتوێی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ و دیاریكردنی ڕۆژی ڕیفراندۆم كرا.

Back to top button