ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تری به‌هێز له تاران روویدا
خواكوڕك
به‌پێی زانیارییه میدییاییه‌كان له تارانی پایته‌ختی ئێران پاش هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی دوێنیی سه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌و ووڵاته له ئێران، ئه‌مڕۆش ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی بەهێز لە ناوچەی “مودەڕس”ی تاران بیستراوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منیه‌كان خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه،
به پێی چه‌ندین هه‌واڵی میدیایی، ئه‌مڕۆ له شاری تاران پایته‌ختی ئێران له ناوچه‌ی (موده‌ڕس) دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز تاران بیستراوە، بەڵام هەتا ئێستا سەرچاوە و لایەنە فەرمییەکانی ئێران ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و زانیاری و وردەکاری لەم بارەوە بڵاو نەکراوەتەوە، به‌ڵام چه‌ندین شایتحاڵ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا نافه‌رمییه‌كان هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكردۆته‌وه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باس بێت” ئه‌م هێرشه پاش ئه‌وه دێت كه دوێنێ چوارشەممە لە ئەنجامی دوو هێرش و تەقینەوە کەلە لە تاران کرانە سەر پەرلەمانی ئێران و گۆڕی خومەینی، کە داعش بەرپرسیارێتیی گرتە ئەستۆ، تێیدا زیاتر له 14کوژراو زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.