سه‌رۆكێكی نوێ بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌ڵده‌بژێردێت و سبه‌ینێ ده‌رگای خۆ پاڵاوتن ده‌كرێته‌وه
خواكوڕك
یانه‌ی ریال مه‌درید سبه‌ی هه‌ینی 9/6/2017 ده‌رگای خۆپاڵاوتن ده‌كاته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن و خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكایه‌تی نوێی یانه‌كه و پێریزی سه‌رۆكی ئێستای یانه‌كه یه‌كێكه له به‌هێزترین پاڵێوراوه‌كان بۆ دووباره بوونه‌وه به سه‌رۆكی یانه‌كه باش ئه‌نجامه باشه‌كانی یانه‌كه‌ی له ژێر ده‌سڵاتی ئه‌ودا.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ده‌رگاى خۆ پاڵاوتن بۆ سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه تاوه‌كو رۆژى 18/6 به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له ئه‌مساڵدا بۆ دیاریكردنى سه‌رۆكێكى نوێ به‌رێوه‌ده‌چێت، له ناو كاندیده‌كانیش (فلۆره‌نتینۆ پیرێزى) سه‌رۆكى یانه‌ى ریال مه‌درید كه یانه ئیسپانیه‌كه به‌رێوه‌ده‌بات 2 جار له ماوه‌ى رابردوو پۆستى سه‌رۆكایه‌تى ریال مه‌دریدى له ئه‌ستۆ گرتووه پاش ئه‌وه‌ى ساڵى 2009 بووه سه‌رۆك و ساڵى 2013 جارێكى دیكه بۆ 4 ساڵ سه‌رۆكایه‌تى وه‌رگرتووه .
پێشتریش بۆ ماوه‌ى شه‌ش ساڵ سه‌رۆكایه‌تى یانه‌كه‌ى له نێوان ساڵانى 2000 بۆ 2006 له ئه‌ستۆ گرتبوو، ئێستاش یه‌كێكه له به‌ربژێره به‌هێزه‌كان.