خەونی شاعیر…!

فاتيح مه‌وله‌وی زاده‌

ریفراندۆم ئەو دەرچەیە کە رەنگێکی جوانتر بە بەرگی دیموکراتیدا دەکات و تەواوکاری زانستی سیاسەتە،ئەم چەمکە بە کردە کردنی رواڵەتی جوانتر بە حوکمڕانی دەبەخشێت و و دەردەخات دەسەڵات چەندە وابەستەیە بە بۆچون و بڕیاری گەل.لە ساڵی ۱۹٦۹ ژەنەڕاڵ دوگل بۆ هەموارکردنەوە لە یاسای دەستور داوای ریفراندۆمی کرد وپێی وابوو گەلی وڵاتەکەی بە بەڵێ دەنگ دەدات بۆیە گوتی ئەگەر خەڵک بۆچونی بە نەخێر بوو دەست لە کار دەکێشێتەوە،خەڵک بە نەخێر دەنگیدا و دوگل ناچار وازی لە سەرۆکی وڵات هێنا.لە لایەکی دیکەش ساڵی ۲٠٠۳ لە وڵاتی سوید دەسەڵات نەیاندەتوانی بە ئاسانی بڕیار بدەن بە گۆڕینی دراویان لە کرۆن بۆ یۆرۆ،بۆیە ئەم پرسەیان خستە بەردەم گەل و ریفراندۆم ئەنجامدرا،لەو گشتپرسیە دراوی گەل بە کرۆن مایەوە.ئەمانە وچەندین نمونەی دیکەش لە گشتپرسی ئەنجامدراون دەریدەخەن بڕیار نیە ئەوەی ریفراندۆمی بۆ دەکرێت دەبێت تەنها بە بەڵێ وڵامەکە وەربگرینەوە.گەلی کورد لە مێژە مژاری پرسی سەربەخۆیی دەکات و لەم پێناوەشدا گیان و رۆحی هەزاران کەسی بەخشیوە.هەلێکە هاتوەتە پێش و زانینی بۆچونی خەڵک لە سەر ئەم پرسە تاوان نیە و ئیتر نازانم بۆ هەندێک لایەن و تاک پێی قەڵس و بێزارن،رەنگە هۆکارەکە تەنها ئەوە بێت خودی سەرۆک بارزانی و پارتی لە سەرمەشقی ئەم پرسە بن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن.دوای ئەوەی هەست بە جدی بون کرا لە لایەن خودی جەنابی سەرۆک بارزانی لە سەر ئەم پرسە،لایەنەکان هاتنە سەرخەت چونکە دڵنیا بون بە کرداری جێبەجێ دەکرێ و لە مێژە زەمینەسازی بۆ کراوە،لە لایەکی دیکەش هەستیان بە بەرپرسیاری کرد و دەیانزانی ئەم هەوڵە بۆ پاشەڕۆژی گەلە و رۆژێک دەبێت هەر تەرخان بکرێت بۆ ئەم پرسە بە بەڵێ یان نەخێر!ئەوەی دیارە کەسانێک و گروپێکی دیار نەیارانە و بێ بەرپرسانە مامەڵە دەکەن و پێیان وایە نابێت خەونێک وەها لە ژێر دەستی سەرۆک بارزانی بە تایبەت بێتە ئاراوە،ئەی هەر خۆتان نەبون با بارزانی دەستپێشخەر بێت!؟ چەند جار دانیشتنتان رەت کردەوە!؟ هەبونی بۆچونی نەخێریشتان رێزی لێدەگیرێت بەڵام ناکرێ هیچ کەس و لایەنێک بۆچونی خۆی لە سەر گەل فەرز بکات.مەهامی راستەقینەتان دەرکەوتووە.زۆر زوو کەوتنە تانە لێدان و قسەی بێ مانا و دوور لە هەستی نیشتمانی و نەتەوەیی،بۆیە لەوەدا کورتیان دەکردەوە ئەمە بەس قسەیە و خەونی شاعیرە!گرنگی لەوەدایە ئەوەی ویسترا ئەنجام درا و خەونی شاعیر لە سەر دەستی سەرۆک بارزانی بووە راستی،بۆیە لەمەو پاش دەبێت بە دوای خەونی خۆتاندا بگەڕێن،چونکە خەونێک نایەتە دی کە دژی بەهای مرۆڤایەتی و دژی رای گەل بێت،خەونێک نابێتە راستی کە چاڵ بۆ تاکی نیشتمان هەڵبکەنێت و بیانەوێ بیانکەنە داردەستی ئەفکاری دواکەوتوانەی شۆڤینی و دوژمنکارانەی خۆیان و هەوڵی لە ناو بردنی سەروەری وڵات و گەل بدەن،ئەم جۆرە خەونە نابێتە راستی کە ئێوە بونەتە خاوەنی و تا مەشاق لە خۆتان دوور نەخەنەوە،ناوتان بە رەشێتی دەمێنێتەوە وخۆتان بەرپرسیار دەبن بەرامبەر مێژوو.

Back to top button