ئەحمەد تورك: دواى کاک مەسعود ئەو حزبانەی كوردستان ناتوانن بەهەمان سیاسەت بەردەوام بن ناتوانن دیالۆگ بكەن

خواكوڕك
ئەحمەد تورك سیاسەتمەداری دیاری كورد لە دیمانەیەكی لەگەڵ كەناڵی رووداو ، دەلێـ” من پێموایە ئەمڕۆ لە باشوور کە رێز لە گەلى کورد دەگرن، رێز لە کاک مەسعود دەگرن. ئەو سیاسەتەى ئەمڕۆ لە باشوورى کوردستان بەڕێوەدەچێ، دواى کاک مەسعود ئەو حیزبانە ناتوانن هەمان ئەو سیاسەتە بەڕێوەببەن. کەسایەتیى کاک مەسعود رۆڵى دەبێت لە کەمکردنەوەى ئاڵۆزییەکان. ئەگەر کاک مەسعود نەمێنێ، حیزبەکانى باشوورى کوردستان ناتوانن پێکەوە دیالۆگ بکەن.

هەروەها ئەحمەد تورك دەشلێـ “کاک مەسعود چى بڵێت ئۆجەلان ناڵێ نا”گووتیشی” ئۆجەلان رازى بووە کاک مەسعود ببێتە سەرۆکى کۆنگرەى نەتەوەیى، پێویستە کاک مەسعود و مام جەلال کە ئەمڕۆ نێوانیان لەگەڵ تورکیا خۆشە، هەوڵ بۆ ئاشتى بدەن. ئەوەى لەدەستى ئێمە بێ بۆ ئاشتى دەیکەین”.

لەبارەی پرۆسەی ئاشتیەوە ئەحمەد تورك ئاماژە بەوە دەكات كەدەیانخواست لە باکوور دەست بە پرۆسەیەکى ئاشتى بکرێ، بەڵام ئەکتەرێک کە ئەمڕۆ ئەو پرۆسەیە بەڕێوەدەبات، ئەوانەن کە لە باکوورن. ئەگەر سیاسەتمەدارانى کورد لە باکوور و هەروەها پەکەکە هەنگاو بۆ ئاشتى نەهاوێژن، لە دەرەوە هیچ کاریگەرییەک دروست نابێ، هەروەها دەشلێـ”کە پرۆسەى چارەسەرى دەستیپێکرد لە نێو حیزب کۆمیسیۆنێک دروستکرا بۆ ئەوەى قسە لەگەڵ ئۆجەلان بکەین، یەکەمجار من و لەیلا ئاکادەم چووین بۆ لاى ئۆجەلان. ئۆجەلان ئەوکات گوتى بەڵێ من ئاگادارى ئەو پرۆسەیەم و بۆ ئەو مەبەستە سەردانم دەکەن و قسەم لەگەڵ دەکەن. ئێستا رۆژى ئاشتییە و رێگاى ئاشتى بکەنەوە و شەڕى چەکدارى رابگرن. ئەو کێشەیە بە ئاشتى چارەسەر بکەن. دواتر ئەو کۆمیسیۆنە فراوان بوو، هەندێک لە هەڤاڵانمان سرى سوورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان، ئیدریس بالوکەن، بەمدواییە سەلاحەددین دەمیرتاشیش بەشدار بوون. چاوپێکەوتن زۆر دەکران. ئۆجەلان زۆر تەرکیزى لەسەر پرۆسەیەکى نوێ بوو بۆ چارەسەرى پرسى کورد بە ئاشتى”.

لەبارەی هەوڵێك بۆ دیمانەی ئۆجەڵان و بارزانی ئەحمەد تورك دەلێت بیرۆكەی هاودیتنی بارزانی و ئۆجەڵان بیرۆكەی من بوو بۆ ئەوەى پرۆسەى ئاشتى بەردەوام بێ، بەڵام لەبارەی دیمانە(بارزانی و ئۆجەڵام) بارزانی پێی گوتى حەز ناکەم سەرکردەیەکى کورد لە زینداندا ببینم.

Back to top button