وەڵامێک بۆ ‘دیمەنە’کەی مەریوان وریا قانع!..قەڵەمەکەت بشکێنە

تەنیا کوردی
 
مەریوان وریا قانع لەبابەتێکدا لەژێر ناوی دیمەنکە بەوجۆرەیە سوکایەتی بە ریفراندۆم دەکات و بە بێمانا ناوی دەبات، ئەم سوکایەتییە بەرهەمی باگراوندێکی عێراقی و ئێرانی یەو تازە نییە، لەپەنای گروپێکی بەناو رەهەندی نا لۆژیکی و نا مەنتقییەوە بەرهەمهاتووە و هەرجارە و بەبیانویەک وشە دەگرنە دەستکەوتی کوردی و بێشەرمانە نەفرەتی لێ دەکەن!
کاکی قەڵەم بەدەست، ئەرێ تۆ سەیری تەلەفزیۆن ناکەی و قوربانیدانی پێشمەرگە نابینی؟ ئەرێ بەڕاست تۆ دیمەنی جەنگ نابینی؟ داعش ناناسی! ئێران ناناسی! ئەرێ تۆ بەڕاست قسەکانی مالیکی نابیستی کە دەڵێ یەکێتی و گۆڕان دژی سەربەخۆیی کوردستانن؟ شەهید و کەسوکاری پێشمەرگە نابینی؟ شەرم بتگرێ لەو وشانەت کە هێندە ژەهرڕێژ دەیخەیتە نێو هزری تاکێکی بەستەزمان کە نازانێ ئەلف و بێی سیاسی چییە تەنیا دەتەوێ فێری بکەیت دژی سەربەخۆیی کوردستان بێ و دژی بارزانی بوەستێتەوە!
بابەتەکەت لەژێر ناوی دیمەنەکە بەو جۆرەیە پڕیەتی لەرقێکی دوژمنکاری بۆ دەستکەوتەکانی گەل، پڕیەتی لە وشەگەلێکی هەڵبەستراو لەژێر مەشقی مەدرەسەیەکی دوژمنکاری ئیقلیمی لەپیناو ناشرینکردنی پڕۆژەکەی بارزانی کە بۆ سەربەخۆیی کوردستانە.
ئەرێ بەڕاست تۆ وادەزانی لەپەنای ئەو تاکتیکە نووسینە کە دەجار رەخنە بگرە لە یەکێتی و گۆڕان و جارێک حزمەتێکی گەورە بە ئێران و عێراق بکە بە دژایەتیکردنی پڕۆژەی سەربەخۆیی بارزانی، وا دەزانی ئێستا ئەم تاکتیکە نووسینە باوی ماوە؟ ئەرێ بەڕاست ئەمڕۆ پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنێکی بوێردا بە سەرپەرشتی بارزانی میحوەری گوێڕ و خازری بەیەک گەیاندەوە تۆ بە وشەیەکیش باسی ناکەی؟ دەڵێ ئەرکی من نییە؟ بیانوت هەیە؟ ئەی بۆچی ئەرکی تۆیە کە دژایەتی سەربەخۆیی و پێشمەرگە و بارزانی بکەیت؟ ئەرێ بەڕاست چاوی تۆ ئەو هەموو دەستکەوتە نابینێ کە بارزانی جاڕی دەوڵەتی کوردی پێدەدا یان وەک نووسیوتە ریفراندۆمی بێمانا، شەرم بتگرێ کە تۆ نەوەی قانعی؟ مرۆڤ ئەگەر فێری چاوقایمی بوو ئیدی شەرم نایگرێ ئەگەرنا پێویستە یەکڕاست قەڵەمەکەت بشکێنی، فڕێی بدەیت چونکە زۆر بە زمانی دوژمنەوە شرینە! چونکە من دڵنیام رۆژێ دێ دەمامکی سەر دەم و روخساری پشتەوەی ئێوە بە پڕۆژەی بارزانی تیرێکی وەها دەچێتە دڵیانەوە کە تا ماون ژان دەیانگرێ.
Back to top button