مەسعود بارزانی بەدەستخەتی خۆی پەیامێكی بڵاو كردەوە

خواكوڕك 

مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەپەیامێكی دا كە بەدەستخەتی خۆی لەبارەی بریاری ریفراندۆم نووسیویەتی بڵاو گردەوە لە پەیامەكەدا باس لە كۆبوونەوەی 7ی 6ی 2017 دەكات و بە رۆژێكی مێژووی و گرینگ لەقەڵەم دەدات و دەلێت ئەم رۆژەی مێژووێكی گرینگ بوو دەستكەوتێكی بەهادارە بۆ گەلی كوردستان و قوربانیدانی شەهیدانی كوردستان”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، كە لە پەیچی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی بڵاوی كردۆتەوە” نووسراوە” لەبارەی کۆبوونەوەی رۆژی 7-6-2017، بڵاوکردەوە و لەبەشێکی نووسراوەکەدا هاتووە ” شانازییەکی گەورەیشە بۆ هەموو ئەو لایەنانەی بەشداری کۆبوونەوەکە بوون و بڕیاری مێژووییان دا بۆئەوەی گەلی کوردستان بتوانێ لە رێگەی ریفراندۆم دەنگ و ویستی خۆی بە جیهانیان بگەیێنێت.

هەروها بارزانی دەشنووسێت، سوپاس بۆ خوای گەورە و پێشمەرگە و جەماوەری سەربەرزی کوردستان، سوپاس بۆ ئەو لایەنانەی بەهەست و بەرپرسیاریەتییەوە هەڵوێستی نیشتمانی و مێژووییان نواند.

شایانی باسە رۆژی 7ی 6ی 2017 بەسەرپەرشتی (مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جێگرەكەی كۆسرەت رەسوڵ ) لایانەكانی باشوری كوردستان بەشدار لەحكومەت و پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاری رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمیان دا كە رۆژی 25ی 9ی 2017 بۆ ریفراندۆم دیاری كرا”.

دەقی پەیامەكەی بارزانی بەدەستخەتی خۆی 

بارزانی پەیامێك بەدەستخەتی خۆی بڵاو دەكاتەوە
Back to top button