شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە بەرهەم ساڵح دەلێت دەعباپێ بان

خواكوڕك 

لە نووسێنێكی دا كە ماڵپەرەكانی یەكێتی بڵاویان كردۆتەوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هێرش دەكاتە سەر جێگرانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەوەی نوێنەرایەتی یەكێتیان كردووە لە بابەتی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان و دەلێت”پارتی چی ئەڵێت و چی ئەكات ئەوە بەرنامەی خۆیەتی و لە پێناو مانەوەی خۆیدا ئەیكات ئەوەی كە جێگەی خەمە بۆ منێكی یەكێتی ئەو سوكایەتییەیە كە جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی و جێگری دووەمەكەی كە وەك دەعبا پێ پانەكە و‌ ئەستێرە ی سیوەیلی لێ هاتوە و كاكی كارگێرە بیرمەندە فەیلەسوفەكەی یەكێتیە كە بە موقەدەسات و پیرۆزییەكانی یەكێتی خوێنی شەهیدان و مێژووی یەكێتی و مامی گەورەمان ئەیكەن و پێم وایە‌ كاتی ئەوە هاتوە كە هەر هەموو ئەوانە سزا بدرێن و یەكێتی بكرێتەوە بە یەكێتیەكەی جاری جاران.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد هەروەها دەشلێـ” من لێرەدا ئەپرسم كە بە چ هەقێك شاندەكەی یەكێتی ئا بەو شێوەیە یاری بە چارەنووسی ئەم حزبە ئەكات؟ كێ ئەو مافەی پێداون كە بە بێ گەرانەوە بۆ جەماوەری یەكێتی و ئەنجومەنی ناوەندی و ئەنجومەنی سەركردایەتی سەر بۆ بڕیاری ئەم و ئەو بلەقێنن؟

ئەم وتارەی لەبارەی دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم هاتووە و هێرشی تووند دەكاتە سەر كۆبوونەوەكەی لایانە سیاسیەكان لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە قسەكانی دا  لە لایەك دەلێت دەوڵەتەكەتان لەلایەكی تریش دەلێت ئامانجی سەربەخۆی كوردستان دروشمی یەكێتیە”.

شاناز ئیراهیم ئەحمەد كە خوشكی خاتوو هێرۆ ئیراهیم ئەحمەدی هاوسەری تاڵەبانیە و پاش نەخۆش كەوتنی مام جەلال دەستی كردووە بە نووسین، ئەم نووسینانەش لەلایان رەخنەگرانەوە، بە نووسینی منداڵی یەكی سەرەتایی پێناسە دەكرێت بەوەی هەر لەنووسینەكانی دا بەدەیان قسەی دژ بەقسەكانی خۆی دەكاتەوە، بەدژایەتی پارتی دەرخواردی خەڵكی دەدات، ئەمەش بە دژایەتی گەندەڵی پێناسەی دەكات، ئەمە لەكاتێكدایە پێشتر بەدەیان بەڵگەی لەسەر بڵاوكرایەوە كە زۆرنەی خاكی سلێمانی لەلایان هاوسەرەكەی داگیركراوە”.

Back to top button