ریفراندۆمەکەی ئاکرێ

کاوە شیخ حسێن
ساڵی ١٩٢٤ نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەوسا کە پێی دەوترا (عیسبەتولئومەم) کۆمیتەیەک دروست دەکەن تا بێن لە (ویلایەتی موسڵ) یەعنی باشووری کوردستان راپرسییەک بکەن کە ئاخۆ دەیانەوێ
سەربەخۆبن
یان
سەر بە تورکیا
یان
سەر بە عێراق؟
کۆمیتەکە لە بەغداوە دەچنە شاری موسڵ و دوای چەند رۆژێک دەگەنە شارۆچکەی ئاکرێ کە ئەو کاتە ئاکرێ و دهۆک سەر بە موتەسەڕیفی موسڵ بوون.
لە ئاکرێ لەناو خەڵکدا پرسیار دەکەن و بۆچوونیان وەر دەگرن، بە پیاوێک دەڵێن تۆ لەو سێ ئیختیارە کامیان هەڵدەبژێری؟
ئەویش بێ وەستان دەپرسێ: عومەر دەنگێ خوە دا کێ؟ دیارە عومەر پیاوێکی دراوسێی بووە.
ئەندامانی لیژنەکەش دەڵێن ببوورە ئەوە نهێنییەو ناکرێ بە تۆ بڵێین
کابرای ئاکرێی دەڵێ: کاکە عومەر دەنگێ خوە دابە کێ، ئەز ل دژی وی مە!!
ئیتر چیرۆکەکە تەواو…

بەسەرهاتی پیاوەکەی ئاکرێ لە کتێیی بیرەوەرییەکانی سەرۆکی ئەو کۆمیتەیەدا هەیە کە بۆ راپرسی هاتوونەتە ویلایەتی موسڵ و کاک جەرجیس فەتحوڵڵا و کاک کاوە ئەمین بەشیکی گرنگی کتێبەکەیان وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی.

Back to top button