هۆزە عەرەبەكانی خورماتوو: بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ریفراندۆم دەدەین

خواكوڕك

دوای ئەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حزبە كوردستانیەكان كۆبوویەوە سەر ئەنجام بڕیاریاندا كە 25ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان كە ئەمەش لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوە پێشوازی لێكرا نوێنەری سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی خورماتوو و دەوروبەری، ڕایدەگەیەنێت، دەنگیان بە (بەڵێ) دەبێت بۆ ریفراندۆمی كوردستان.

شێخ سائیر بەیانی، نوێنەری سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی خورماتوو، رایگەیاند :” ئێمە وەكو عەرەبەكانی خورماتوو و دەوروبەری بە (بەڵێ) دەنگ بۆ ریفراندۆمی كوردستان دەدەین”.

نوێنەری سەرۆك هۆزە عەرەبەكانی خورماتوو، جەختی كردەوە، كە بۆیان ڕوون بووەتەوە، سەربەخۆیی كوردستان سوود بە سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان دەگەیەنێت و ئیدی ڕزگاریان دەبێت لە حكوومەتی بەغدا، كە بە وەسفی خۆی “حكوومەتێكی تائیفی”ـیە.

شێخ سائیر بەیاتی، ئەوەشی خستەڕوو، كە ئەنجامدانی ریفراندۆم پرسێكی یاسایی و ئاساییە و گەلیش مافی خۆیەتی دەنگ بدات، گوتیشی:” هیوادارین ئەو ڕیفراندۆمە كە بڕیارە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، زۆرترین دەنگی (بەڵێ) بە دەست بهێنێت”.

دوێنێ چوارشەممە 7/6/2017، لە پیرمام، سەرۆك مەسعود بارزانی، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم لە گەڵ لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان كۆبوەوە و لەو كۆبونەوەدا، رۆژی25/ 9/ 2017 ئەنجامدانی ریفراندۆم دەستنیشان كرا بۆ، بڕیاریشیاندا ئەو ریفراندۆمە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، كە شاری خورماتوو، كەوتووەتە ئەو ناوچانەوە.

Back to top button