عەبدولای كوێخا موبارەك یەكێتی گرووپی مافیایی لە چەمچەماڵ دروستكردووە

خواكوڕك
دوای سەرهەڵدانی چەند رووپێكی چەكداری لە سنوری قەزای چەمچەماڵ كە لە ماوەی تەنها مانگێك هەلیان كوتاوەسەر 120 خێزان و دزییان لێكردووە, ئەمە جگە لەوە دیاردەی تەقە كردن بەبەردەوامی لە قەزاكە دەبیسترێت كە بە هۆیەوە بە دەیان ماڵ چەمچەمالیان جێ هێشتووە چوونەتە قەزا كانی دیكە.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك بەر پرسی مەكۆی گۆڕانی بزووتنەوەی گۆڕان لە چەمچەماڵ لە ماینەی بە شداری كردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی رووداو رایگەیاند كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سنوری قەزای چەم چەماڵ چەند گرووپێكی چەكداری دروستكردووە كە مێرمنداڵن و شەوان هەڵدەكوتنە سەر ماڵان .
ئەو بەر پرسەی بزووتنەوەی گۆڕان گوتیشی”: ئەم گروپە چەكدارانە لە لایەن یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە پشتگیریان دەكرێت, دژ بە نەیارانی حزبیان بەكار دەهێنرێن لە شێوەی گرووپی مافیایی.

ئەمە لەكاتێكدا كە پێشتر قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ رایگەیاند:” ئەو گرووپانە ناتوانرێت ببرێنە بەردەم دادگا چونكە لە لایەن چەند بەر پرسێك پشتگیریان لێدەكرێت و لە كاتی ئاشكرابوونیان لە لایەن بە پرسانەوە پەنا دەدرێت.

Back to top button