شەكر تواناكانی مێشك لە وەرگرتنی زانیاری كەم دەكاتەوە

خواكوڕك
توێژینەوەیەكی نوێی زانستی نوێ ئەوەی روون كردەوە كە خواردنی رێژەیەكی زۆر لەو مادانەی كە شەكریان زۆرە كاریگەری خراپی دەبێت بۆ سەر مێشكی مرۆڤ بەتایبەتی دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئاست و تواناكانی مێشك لە وەرگرتنی زانیاری و كەم كردنەوەی توانای زاكیرە.

ئەم توێژینەوەیە لە زانكۆی ” لۆس ئەنجەلۆس ” لە ولاتی ئەمەریكا بەرێوەچوو كە تیایدا ئەوە روون كرایەوە شەكر زیان دەگەینێت بە مرۆڤ هەرچەندە كە مادەیەكی پێویستە بۆ خانەكانی لەش بەلام زیاد بەكارهێنانی ئەوا زیانێكی گەورە دەگەینێت بە مێشك.
هەروەها توێژەران ئاماژەیان بەوەدا كە شەكر دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی تواناكانی مێشك لە وەرگرتنی زانیاری.

Back to top button