وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ خواستی هه‌رێم ده‌گه‌ین بۆ سه‌ربه‌خۆیی

خواكوڕك

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان،وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ وه‌ڵام هات و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایده‌گه‌ێنێت” ئێمه‌ له‌ خواسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی تێده‌گه‌ین.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان له‌ بەیاننامەیەکیدا كه‌ شه‌وی پێنج شه‌ممه‌ 8/6/2017 ده‌ریكردووه‌، رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ ئێمه‌ له‌ خوایته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی تێده‌گه‌ین و ئه‌و پرسه‌ش ره‌تناكه‌نه‌وه‌،

له‌ به‌یاننامه‌گه‌شدا ئه‌وه‌ گوتراوه‌” كه‌ واشنتن هانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات “بۆ بابەتە گرنگەکان”، دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی عێراقی بکات، لێك تێگه‌یشتنی زیاتر هه‌بێت.

ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ سه‌ری بڵند له‌ كۆبونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان درا، كه‌ له‌ رۆژی 25/9/2017 ئه‌و پرسه‌ ده‌خرێته‌ ده‌نگدان و خه‌ڵكی كوردستان به‌ به‌ڵێ یا نه‌خێر پرسه‌كه‌ یه‌كلای ده‌كه‌نه‌وه‌.

Back to top button