به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هێزێكی 5 هه‌زار كه‌سی پێكدێت له‌ كوردستانیانی ئه‌م ناوچه‌یه‌

خواكوڕك

به‌ فه‌رمانی بارزانی هێزێكی 5 هه‌زاری كه‌سی له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا پێكده‌هێندرێت، بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و سنووره‌ و له‌م رۆژانه‌ش ده‌ست ده‌كرێت به‌ناونووسینی بۆ ئه‌و هێزه‌.

(عسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەرپرسی لقی١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ رایگه‌یاندوه‌” سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) ره‌زامه‌ندی پیشانداوه‌ له‌ درووستكردنی هێزێكی پێشمه‌رگه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 5 هه‌زار كه‌س، كه‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌بن،له‌ رووی سه‌ربازییه‌وه‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بن، بۆ پاراستنی سه‌رجه‌م  پێكهاته‌ ئاینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ده‌بێت و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ تێكڕا ده‌پارێزرێت، له‌ (تورکمان، مەسیحی، شەبەک، ئێزدی، عەرەب و کورد).

به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی زیاتر گوتوویه‌تی” ئه‌و هێزه‌ له‌ رۆژانی رابردوو ده‌ست ده‌كرێت به‌ ناونووسكردنی و پاشان ته‌واووی ئه‌و كه‌سانه‌ وه‌رده‌گیرێت كه‌ ناوی خۆیان ده‌نووسن و ئاماده‌ن ببن به‌ پێشمه‌رگه‌.

Back to top button