ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ خاوه‌نی ریفراندۆمن و هه‌مووشمان پێكه‌وه‌ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی ده‌ده‌ین

خواكوڕك

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌ باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی رۆژی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت” پارتی به‌شداری خۆی و سه‌ركه‌وتنی خۆی له‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه‌، نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ پرۆسه‌ی پارتی بێت.

(دلشاد شه‌هاب) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگه‌یاندوه‌”هه‌ر حزبێك یا هه‌ر لایه‌نێك خۆی به‌ ماندوو بزانێت و خه‌باتی كردبێت بۆ كوردستان ئه‌مڕۆ رۆژی ئه‌وه‌یه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ربگرێته‌وه‌ و پارتیش به‌ ته‌نها خاوه‌نی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی نیه‌، به‌ڵكو هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ هاوبه‌شین و هاوخه‌باتین، بۆیه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ وه‌كو پارتی هه‌ر ئه‌ركێكی پێبسپێردرێت له‌م پرسه‌ به‌ بێ دوودڵی جێ به‌جێی ده‌كات، پارتی ئاماده‌ی هه‌موو قوربانیه‌كه‌ له‌ پێناو سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرسه‌.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌ ریفراندۆم، شه‌هاب گوتی” بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ خاوه‌نی بابه‌ته‌كه‌ن، هیچ كات ئه‌وان جیاواز نین ، له‌ پرسه‌كه‌ و هه‌مووشمان پێكه‌وه‌ خاوه‌نی پرۆسه‌كه‌ین، ئه‌وكاتیش براوه‌ین كه‌ هه‌موومان كۆده‌نگی 100%100 مان له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ هه‌بێ.

 

Back to top button