قه‌یسی بخۆ و دروو به‌ له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه‌ بیری لێده‌كه‌یته‌وه

خواكوڕك

قه‌یسی یه‌كێكه‌ له‌و میوانه‌ی كه‌ زۆر به‌سووده‌وه‌ بڕێكی زۆر له‌ كانزا و ڤیتامینی ئاسنی تێدایه‌ و بۆ له‌شی مرۆڤ زۆر پێویسته‌ و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا كرداری دژه‌ ئۆكسید ئه‌نجامده‌دات، چه‌ندین سودی زۆر باشی هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و هه‌روه‌ها میوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامینات و كانزا و ریشاڵ.
قه‌یسی میوه‌یه‌كه‌ كه‌ زۆر سودی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ لێره‌دا كۆمه‌ڵێك سوودى قه‌یسى بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ باسده‌كرێت به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی گرنگ كه‌ میوه‌ی قه‌یسی سوود به‌خشه‌، سوده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-
1-كردارى هه‌رس ئاسان ده‌كات ، چونكه‌ میوه‌یه‌كى ریشاڵییه‌ و كردارى مژین خێرا ده‌كات به‌مه‌ش یارمه‌تى گه‌ده‌ ده‌دات و نایه‌ڵێت دووچارى قه‌بزى ببینه‌وه‌.

2-ئێسك به‌هێز ده‌كات ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كالیسیۆم و فۆسفۆرو مه‌نگه‌نیز و ئاسن ، بۆیه‌ ده‌ستێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ پارێزگارى ته‌ندروستى ئێسك .

3-پارێزگارى له‌ ته‌ندروستى دڵ ده‌كات و ده‌مانپارێزێت له‌ جه‌ڵته‌ى دڵ ، ڕێژه‌یه‌كى به‌رز ڤیتامینى (جه‌ى) و پۆتاسیۆمى تێدایه‌ و میوه‌یه‌كى ریشاڵییه‌ ده‌ورێكى باڵاى هه‌یه‌ له‌ هاتوچۆى خوێن بۆ دڵ.

4-به‌هۆى ده‌وڵه‌مه‌ندى به‌ ڤیتامین (ئه‌ى ) و (جه‌ى) ده‌توانێت پارێزگارى له‌ پێستمان بكات و جوانیشى بكات.

5-زۆر گرنگه‌ بۆ خوێن ، چونكه‌ ئاسنى زۆرى تێدایه‌ كه‌ یارمه‌تى هیمۆگڵۆبینى خوێن ده‌دات.

6-ماندووبوونى له‌ش ده‌رده‌كات.

7-به‌هۆى كردارى دژه‌ ئۆكسیده‌كه‌یه‌وه‌ تواناى هه‌یه‌ له‌شمان بپارێزێت له‌ دروست بوونى خانه‌ى شێرپه‌نجه‌.

8-پارێزگارى له‌ كێشى له‌شمان ده‌كات ، كه‌ نایه‌ڵێت كێشمان زیاد بكات.

9-پارێزگارى له‌ چاومان ده‌كات كه‌ نایه‌ڵێت بینینمان كز بێت.

10-ڕێگرى ده‌كات له‌ له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشى شه‌كره‌ چونكه‌ مادده‌ى ریشاڵی تێدایه‌.

11-زۆر به‌سووده‌ بۆ خانمانى دووگیان هه‌م بۆ كۆرپه‌كه‌شى ، چونكه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینى (ئه‌ى و جه‌ى ) و كانزاو فۆسفۆرو سلیكۆن و كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و ریشاڵ .

Back to top button