پژمین چیه‌ و له‌ كه‌یدا رووده‌دات؟

خواكوڕك

هه‌موو مرۆڤه‌كان رۆژانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی سرووشتی تووشی پژمین ئه‌بن، له‌ كاتی پژمینیش بۆ ساتێك دڵ ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام پژمین زۆر به‌سووده‌وه‌ و كۆمه‌ڵێك ژه‌هری مه‌ترسیدار له‌ له‌شی مرۆڤ ده‌هێنێته‌ ده‌ره‌وه‌.

چه‌ند سوودێكی گرنك به‌ پێی چه‌ندین توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پژمین بریتن له‌مانه‌ی خواره‌وه‌:-

١-یەکێک لە ھۆکارەکانی پژمین تیشکی خۆرە،زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە %٣٠ ھۆکاری پژمین تیشکی خۆر و ڕوناکیە،ئەمەش بەھۆی کاریگەری تیشکی خۆرەوەیە لەسەر کۆئەندامی دەمار دەبێتە ھۆی پژمین.

٢-لەکاتی پژمیندا زۆر جار چەند دڵۆپەیەک ئاو کە بەکتریایی تێدایە لە چاو دێتە دەرەوە ،لە ھەوادا نامێنێت.

٣-پژمین لێدانی دڵ ھێواش دەکات،ئەمەش بەھۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و ھێواشبوونەوەی لێدانی دڵەوەیە.

٤-زۆر جار لەکاتی ھەستان لە خەودا مرۆڤ دەپژمێت،چونکە لەکاتی ھەستان لە خەودا ماسولکەکانی لوت لەکاردەکەون و فراون دەبن دەبێتە ھۆی پژمین.

٥-لەکاتی پژمیندا ناتواندرێت چاوەکان بکرێتەوە.

٦-زۆر جار ھۆکاری پژمین حەساسیەتە: کۆکە ،ھەڵامەت، خورانی چاو،دەبنە ھۆی پژمین.

Back to top button