زانیاری ده‌رباره‌ی یه‌كه‌مه‌كان بزانه‌ و كۆمه‌ڵێك یه‌كه‌می گرنگ و خاوه‌نه‌كانیان بناسه‌

خواكوڕك

له‌ باره‌ی یه‌كه‌مه‌كان له‌ زۆر بواردا، كۆمه‌ڵیك زانیاری گرنگ هه‌یه‌ پێویسته‌ بیزانین بۆ ئه‌وه‌ی پر چه‌ك بین له‌ زانیارییه‌كانی ئێستا و پێشوو له‌ ژیاندا.

له‌ به‌شێك له‌ ژماره‌ یه‌كه‌مه‌كان باس له‌ كۆمه‌ڵیك كه‌سایه‌تی و به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێت، كه‌ ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی درووستكردن یاخود به‌رهه‌مهێنانی بابه‌ته‌كه‌ن، لێره‌شدا چه‌ندین یه‌كه‌م ده‌خه‌ینه‌ روو كه‌ بریتین له‌:-

1. یەكەم كەس كە سابونی دروستكرد، پێغەمبەر سلێمان بوو.
2. یەكەم كەس خاڵی لەسەر پیت دانا، ئەبو ئەسوەدی دەوئەلی بوو.
3. یەكەم كەس كە ووتی، “لەپاشان” پێغەمبەر داود بوو.
4. یەكەم كەس كە قورئانی كۆكردەوە، ئەبوبەكری سدیق بوو.
5. یەكەم شت خوای گەورە دروستی كرد، پێنووس بوو.
6. یەكەم كەس زانستی كیمیای داهێنا، جابری كوڕی حەییان بوو.
7. یەكەم شەهیدی ئافرەت لەئیسلام، سومەیەی دایكی عەمار بوو.
8. یەكەم كەس بەزمانی عەرەبی قسەی كرد، پێغەمبەر ئیسماعیل بوو.
9. یەكەم كەس نازناوی گەورەی شەهیدان وەرگرت، هەمزەی مامەی پێغەمبەر بوو.
10. یەكەم كەس بانگیدا بۆ نوێژ، بیلالی حەبەشی بوو.
11. یەكەم كەس كە لەناو كەعبە لەدایك بوو، پێشەوا عەلی بوو.
12. یەكەم كەس زانستی نەحوی دانا، ئەبو ئەسوەدی دەوئەلی بوو.
13. یەكەم كەس زانستی رەوشتی داهێنا، پێشەوا عەلی بوو.
14. یەكەم پزیشك لەئیسلام، ئەبوبەكری رازی بوو.
15. یەكەم كەس سواری ئەسپ بوو، پێغەمبەر ئیسماعیل بوو.

 

Back to top button