هەڵوێستی فەرمی ئەمریكا لەبارەی ریفراندۆم و سەربەخۆی كوردستان ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند، رای ئێمە لەسەر عێراق و ریفراندۆمی كوردستان، ئەوەیە كە ئێمە پێزانینمان هەیە بۆ خواستی خەڵكی كوردستان و دەلێـ” بەڵام ئەولەویەتی ئێمە لە ناوچەكە تێكشاندنی داعش و لەناو بردنیەتی، بۆیە، تەنها نیگەرانی ئەوەین، كە سەرجەكان رابكێشێت و شكەست بە رووبەرو بوونەوەی داعش بهێنێت، شەڕەكە بەلارێدا ببات، كە ئەمەش ئەولەویەتی ئێمەیە لەهەموو پرسەكان زیاتر”.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دا هاتووە،، ئه‌مريكا پێزانينى هه‌يه‌ بۆ خواستى ره‌واى هاووڵاتيانى كوردستانى عێراق.ئه‌مريكا پشتيوانى عێراقێكى يه‌كگرتوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى سيستمى ئيتحادى ده‌كات كه‌ سه‌قامگيرى و ديموكراتى باڵى به‌سه‌ردا بكێشێت،ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم هانده‌ده‌ين له‌ باره‌ى پرسه‌ گرنگه‌كانه‌وه‌ بكه‌ونه‌ گفتوگۆوه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق”.

رۆژی 7ی 6ی 2017 لە كۆبوونه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى بڕيار درا له‌ 25ى ئه‌يلوولى ئه‌مساڵ ریفراندۆم  ئه‌نجام بدرێت.

 

Back to top button