شۆرەش حاجی هەموو كورد بەبەڵی دەنگ دەدات بۆ سەربەخۆی كوردستان

خواكوڕك

گوتەێژی گۆڕان لە لێدوانێكی دا سەرباری رەخنە گرتن لە شێوازی جێبەجێ كردنی ریفراندۆم و رەی جیاواز لەسەر دەوڵەتی كوردستان دەشلێــ” هەموو كورد لەگەڵ دەوڵەتی كوردستان و خەڵكی كوردستان بە بەڵێ دەنگ دەدات بە دەوڵەتی كوردستان، چونكە دەوڵەتی كوردستان خەونی هەموو كوردێكە”.

شۆرەش حاجی گوتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان، هەر لەبارەی دەوڵەتی كوردستان و بابەتی ریفراندۆم بەدەنگی ئەمریكای راگەیاندووە، گرینگ ئەوەیە پرسی ریفراندۆم بۆ بەرژەوەندی حزبی بەكار نەهێنرێت، دەلێت “گرنگ ئەوەیە پرسی ڕیفراندۆم بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حزبی بەکارنەهێنرێت”.

پێشتر یوسف محەمەد بەفەرمی داوای لەكۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كرد، كە لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردن و ریفراندۆم بەیەكەوە ئەنجام بدرێت، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە گۆڕانكاری لە رووئیای گۆڕان دروست بووە لەبارەی دەوڵەتی كوردستان و ریفراندۆم، پێیان وایە لەئێستادا زەمینەی گۆڕان نەرمترە ئەمەش ئەگەری هەیە كە بەستەڵەكی سیاسی بتوێنێتەوە”.

شایانی باسە پێشتر بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لایانە سیاسیەكان جگە لە گۆڕان، بڕیاریاندا لە دیاری كردنی رۆژی ریفراندۆم”.

Back to top button