وێنە: ئەو هونەرمەندانە ببینە كە بە بەڵی دەنگ بە ریفراندۆم دەدەن

خواكوڕك 

پاش ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ لایانە سیاسیەكانی كوردستان بریاریاندا بەئەنجامدانی ریفراندۆم لە 25ی 9ی 2017 دا، رۆژ لە رۆژ خەڵكی كوردستان لەبەرامبەر ئەو بریارەداة پشگیری  لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان دەكەن، لەو بارەیەوەش كۆمەڵێك هونەرمەند لەكوردستاندا پشگیری خۆیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم پێشانداوە”.

ھونەرمەندانی کورد، بە دەنگی بەڵی پشتگیریی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دووپات کردووەتەوە و پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، ھەروەھا بەشێک لە ھونەرمەندانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی کوردستانیش بەوێنەوە پشتگیریی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دووپات کردووەتەوەوە.

رۆژی چوارشەممە 7.6.2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاریاندا 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.

Back to top button