نەتەوە یەكگرتووەكان زیاتر لە هەشت هەزار هاولاتی تر ئاوارە بوون

خواكوڕك
گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژەی دا لە میانی دوو ڕۆژی ڕابردوودا (8,400 ) كەسی مەدەنی لە موسڵ ئاوارە بوون .
لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا “ستیڤان دۆگریگ ” گوتەبێژی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیۆیۆرك ڕایگەیاند ” 5و 6ی حوزەیرانی 2017 لەموسڵ 8هەزارو 400 سەدكەسی مەدەنی ئاوارە بوون كە ئەوەش زۆرترین ژمارەی ئاوارەكانە لە هەفتەی ڕابردوو تۆمار كراوە “.
هەروەها ” ستیڤان دۆگریگ ” نیگەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانی لەبەرامبەر پاراستنی گیانی هاولاتیانی مەدەنی لەو ناوچەیەی كە هێشتا لەبەشی ڕاستی موسڵ لە ژێر كۆنترۆڵی داعشدان نیشاندا ، پێشبینی دەكرێت هێشتا (100) هەزار مەدەنی لە ناوچەی موسڵی كۆن و گەرەكەكانی دەوروبەری مابن .

Back to top button