بەپەلە: لەگەرمیان تەقینەوەیەك روویدا
خواكوڕك
لە سەنگاو سەر بە قەزای چەمچەماڵ تەقینەوەیەك روویدا و سەرچاوەكانیش دەلێن تەقینەوەكە تیرۆرستی بووە.
سەرچاوەیەك ئاشكرا كرد ئەمشەو ” شەوی یەكشەمە” لە قەزای چەمچەماڵ لە ناحیەی سنگاو، تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەلایان دووكەسەوە ئەنجام دراوە،
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە سەرەتا دوو خۆكوژەكە گومانیان لێدەكرێت لەلایان ئاسایشەوە، پاشا ئاسایش بەدوایان دەكەوێت، دوای ئەوەش دوو خوكوژە لەرێگای ئوتۆمبێلێك رادەكەن لەكاتی راكردنەكەدا خۆیان دەتەقێنەوە.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات كە زیانی خۆتەقاندنەوەكە زۆر نەبووە، سێ كارمەندی ئاسایش بریندار بوونە و لەگەڵ چەند زیانێكی تری مادی.
ئەو هەواڵە لەكاتێكدایە تاوەكو ئێستا ئاسایش هیچ راگەیاندراوێكی فەرمی لەسەر ئەو كردەوە تیرۆرستیە ئاشكرا نەكردووە، هیچ میدیایەكی ئەو دەڤەرەش زانیاریان لەو بارەیەوە بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵام سەرچاوەكە دەلێت ئاسایش و دەزگا ئەمنیەكانی ئامادە نین هیچ لێدوانێك لەو بارەیەوە بدەن.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە ماوەیەك چەكداری تووندرە كە گومان دەكرێت داعش بن، لە بەرزایەكانی چەمچەماڵ و قەرەداغ دەبینرێت، گومان دەكرێت ئەو چەكدارانە داعش بن كە لەو سنوورانە دەسورێنەوە.
پێشتریش هەواڵی بوونی بنكە و بارەگای مووشەكی دوور هاوێژی ئێران لەو بەرزایانە بڵاو كرایەوە