هه‌ڵوێستى ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ى ڕیفراندۆمه‌وه
خواكوڕك
كونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵویستى ولاته‌كه‌ى له باره‌ى ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆى كوردستانه‌وه ڕاگه‌یاند و ده‌ڵێت ” دیاریكردنى چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ست گه‌لى كوردستانه “.
” مارك ئیشهۆرن ” كونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێرى پایته‌ختى ئاشتى و سه‌قامگیرى كوردستان ڕایگه‌یاند ” بڕیارى ڕیفراندۆم و دیاریكردنى چاره‌نووسى هه‌رێمى كوردستان به ده‌ست گه‌لى كوردستانه ، پێمان باشه به ڕێگه‌ى ئاشتیانه كارى بۆ بكرێت ، بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه له‌شه‌رى دیكه دوور بێت “.
هه‌روه‌ها كونسوڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر ڕاشیگه‌یاند ” وڵاته‌كه‌ى له‌شه‌ڕى تیرۆرى دژ به داعش له ڕێگه‌ى ناردنى كه‌لوپه‌لى سه‌ربازى و چه‌ك و چاره‌سه‌رى پێشمه‌رگه برینداره‌كانى ده‌ستى داعش هاوكارى هه‌رێمى كوردستانى كردووه و له‌دواى داعش‌یش هاوكارییه‌كانمان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ هه‌رێمى كوردستان “.