خوێنەوەی هەڵوێستەكانی بارزانی

بهمن کاك عبدللە
ـ ساڵی ۱۹۸۸دوای ئەنفال و کیمیا باران و رووخاندنی ٥٠٠٠هەزار گوند و نائومید بوونی تەواوی کورد ، بارزانی لە خواکوڕک فەرمووی گۆرانکاری گەورە لە ناوچەکە ڕوودەدا لە بەرژەوەندی کورد !!
عیراق کۆیتی داگیر کرد و ڕاپەڕینی مەزنی بەهاری ۱۹۹۱ بەرپابوو کوردستان ئازادکرا .
 
ـ لە ڕاپەڕینی بەهاری۱۹۹۱ و لەشاری کۆیە کەهێشتا زور ناوچەی کوردستان ئازادنەکرابوو، بارزانی فەرمووی هەڵبژاردن دەکەین وپەرلەمان و حکومەت دادەمەزرینین و شەرعیەتی دیموکراسی و سندوقەکانی دەنگدان جیگەی شەرعیەتی شۆڕش گێڕی دەگرێتەوە !
ساڵی ۱۹۹۲ هەڵبژاردن کراو پەرلەمان و حکومەت جیی بەرەی کوردستانی گرتەوە .
 
ـ لەکۆڕەوی مەزنی خەلکی کوردستان ساڵی ۱۹۹۱ بارزانی لە قەزایی سۆران فەرمووی کوردستان بەجێناهێڵین ، مردن لیرە بەسەر بەرزی باشترە لە ژیانی سەرشۆڕی و دەربەدەری !
بارزانی گەڕایەوە لەگەڵ پێشمەرگە و لە کۆڕێ لوتی سوپای عێراقی شکاند وکوردمایەوە .
 
ـ دوای ڕووخانی حکومەتی عێراق لە ساڵی ۲٠٠۳ ئەمریکیەکان ووتیان دوو ئاڵاو دوو حکومەت لە عیراق قبووڵ ناکەین ! بارزانی فەرمووی دەبیت دووحکومەت و دوو ئاڵا هەبێت لە عیراق ، دواتر کردی بەئەمری واقع .
 
ـ لەنووسینەوەی دەستوری کاتی عێراق ئەمریکیەکان و سەرکردە عێراقیەکان ئیمزایان لە سەر فیدراڵی پاریزگاکان کردبوو ، بارزانی فەرمووی بەکەمترلەفیدراڵی جوگرافی مێژووی بۆکوردرازی نابین !
فیدراڵی جوگرافی مێژووی لەسەر بنەمایی یەکیتی ئارەزوومەندانە لە دەستوردا چەسپا .
 
ـ لە دابەشکردنی پۆستەکانی عیراق ئەمریکا و عەرەبەکان لەگەل ئەوە بوون پۆستی سەرۆک کۆمار بۆسونە بیت ، بارزانی فەرمووی پۆستی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە دەبێ هی کورد بێت ! دواترپۆستی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوە بۆکورد بوو .
 
ـ لە دووەم کابینەی مالکی دا بارزانی فەرمووی مالکی دیکتاتۆرەو عیراق بەرەو تاکڕەوی و ویران بوون دەبات ! ووتیان بارزانی کێشەی شەخسی لەگەڵ مالکی هەیە ! دواتر دەرکەوت مالکی دیکتاتۆرەو عێراقی ویرانکرد .
 
ـ بارزانی ۲٠۱۳ ئاگاداری مالکی و ئەمریکیەکان و سەرکردەکانی شیعەی کرد کە خەتەری گەورە ڕووی لە عیراقە ، پێیان ووت تۆئاگات لە کوردستانبێت ! ساڵی ۲٠۱٤ داعش هات و عیراقی تەدمیر کرد و سەری مالکیشی خوارد .
 
ـ ساڵی ۲٠۱۳ بارزانی بەئەمریکیەکانی فەرموو گەر پێشمەرگە لە لیستی تیرور دەرنەکەن نایەمە ئەمریکا ! دوای چەن مانگێك پێشمەرگە لەلیستی تیرۆر دەرکرا .
 
ـ ساڵی ۲٠۱۳ بارزانی فەرمووی جارێکی تر نابێت خوینی کورد بڕژێت ، گەر ڕژا دەبێت بۆ سەربەخۆیی بێت ، ۲٠۱۷/٦/۷ ڕۆژی ریفراندۆمی بۆسەربەخۆیی دیاری کرد .
 
ـ ساڵی ۲٠۱٥ بارزانی لە کۆنگرەی میوشن و لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕای گەیاند سنورەکانی سایکس بیکۆ کۆتایی هات ، سنورەکان جاریکی تر بەخوین دیاری دەکرین ! ئیستا سنور بەخوێن و خەندەق دیاری کراوە.
 
ـ ساڵی ۲٠۱٥ بارزانی لە کەرکوک فەرمووی مادەی ۱٤٠ کۆتایی هات ئەوناوچانە بەخوین ئازادکراون ! ووتیان بارزانی نایەویت کەرکوک بگەریتەوەو مادەی ۱٤٠ ماوە ، ڕۆژی ۲٠۱۷/٦/۷ سنورەکانی مادەی ۱٤٠ خرانە چوار چیوەی ڕیفراندۆمی کوردستان .
 
ـ بارزانی فەرمووی نەوت دەردینین گوتیان ناتوانی دەری هێنا ، ووتی بۆری دەکیشین ووتیان ریگە نادەین و ناتوانی بۆری ناردە سەر بەندەری جیهان ، ووتی نەوت هەناردە دەکەین و دەیفرۆشین ووتیان بۆتان نیە ! هەناردی و فرۆشتی ، فەرمووی کۆمپانیا گەورەکانی جیهان دینینە کوردستان ووتیان ناتوانی هێنانی .
 
ـ بارزانی فەرمووی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکەین ووتیان موزایدە دەکات و بۆ کات کوشتنە و گەر بیکات کەرکوک و ناوچە تازە ئازادکراوەکانی لە گەڵ نیە ، ڕۆژی ڕیفراندۆمی دیاری کرد و کەرکوک و هەموو ناوچەکانیشی لەگەڵە .
 
ـ ئێستا بارزانی دەڵێ ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی دەکەین رووقایم و موزایدەچی و نەیارەکانی سەربەخۆیی دەڵێن بۆ سەر بەخۆیی نیە ! باچاوەڕی بین و ببینین ؟؟
Back to top button