سیاسەتمەدارێكی ئیسرائیلی داوا لە وڵاتەكەی دەكات پشتگیریی سەربەخۆیی كوردستان بكات

خواكوڕك

دوای دیاری كردنی وادەی بە ئەنجام گەیاندنی ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان ئەم پرسە لە سەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی جیهان كاردانەوەی لێكەوتەوە بەو هۆیەوە سیاسەتمەدارێكی ئیسرائیلی داوا لە حكومەتی وڵاتەكەی دەكات پشتگیریی هەرێمی كوردستان بكات لە هەوڵەكانی بۆ سەربەخۆیی و دان بە ئەنجامی ریفراندۆمەكەدا بنێت.

كسینا سڤێتلۆڤا، سیاسەتمەداری پارتی یەكێتی سەهیۆنی كە پێشتر ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل بوو‌، بە رۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستی ئیسرائیلی رایگەیاندووە پێویستە حكومەتی ئیسرائیلی پشتگیریی هەرێمی كوردستان بكات لە هەنگاوەكانی بەرەو سەربەخۆیی و گوتیشی كە پێویستە حكومەتی ئیسرائیل دان بە ئەنجامی ئەو ریفراندۆمەدا بنێت كە بڕیارە لە 25ی ئەیلولی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

سڤێتلۆڤا هەمیشە پشتگیریی پرسی كوردی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووە و چەند جارێك داوای كردووە كە ئیسرائیل پەیوەندی لەگەڵ كورد دروست بكات.

Back to top button