سڵاو لە عەبادی !

مەسعود مەلا پەروێز
سڵاو لە عەقڵت عەبادی ، سڵاو لە خوێندنی چەند ساڵەی ئەوروپا و ڵەندەنی پایتەختی کۆنترین پەرلەمان لە جیهاندا ، تازە بە تازە لە ڕێگەی ووتە بێژەکەتەوە ، باسی دەستوور و یەک پارچەیی عێڕاق دەکەیت و دژایەتی خۆت و حکومەتەکەت بۆ ڕیفراندۆم ڕادەگەیەنیت ، لە ڕاستیدا ئەبێ تۆ دواهین کەس بیت باسی دەستوور بکەیت چوونکە تۆ و پێش تۆیش مالکی هاوحزبت ئەوەی دەستوور بوو ، ئێوە پێشێلتان کرد بە هەموو شێوەیەک مادە دەستوورییەکانتان تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆتان و مەزهەبەکەتان بەکارهێنا ، گەر مالکی پێش تۆ بە دەستوور و بەیاسا کاری بکردایە مادەی 140ی جێ بەجێ بکردایە و سونەی پەراوێز نەخستبا و مووچە و بوودجەی لە کوردستان نەبڕایە نە داعش دروست دەبوو نە ئەم وێرانیەی عێڕاق تۆیش هاتی هەمان سیاسەت و هەمان پەیڕەو جێبەجێ دەکەیت ، بەڵام بە فێڵ بازی و دڕۆی زیاتر ، ئەبوایە کاتێک بیرت لە یەک پارچەیی عێڕاق بکردایەوە کە هەموو عێڕاقیەک وەک یەک بوایە لە هەموو ماف و ئەرکەکاندا تۆ و منیش باش دەزانین ئەمە مەحالە چوونکە لە هیچ سەردەمێک ئەمە رووی نەداوە و ڕوو نادات سەردەمێک سونە دەسەڵات دارە کورد و شیعە ستەم لێکراوە و سەردەمێکی تریش شیعە دەسەڵاتدارە کورد و سونە ستەم لێکراوە هیچ جیاوزیەک نیە ، لە دەسەڵاتەکانتاندا تەنها هەمیشە کورد ستەم لێکراوە ، بۆیە باشتر وایە بڕوات بە مافی گەلان هەبێت و گەلی کوردیش بڕیاری خۆی داوە گەڕانەوەی بۆ نیە چوونکە سەربەخۆیی تەنها ڕێگایە بۆ ئەوەی بە شکۆوە بژین .
Back to top button