مه‌سعود بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

خواكوڕك

 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعود بارزانی) و (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجامده‌ده‌ن و دواین پێشهاته‌ نوێكانی عێراق له‌ رووی ئابوری و سیاسی و ئه‌منیه‌وه‌ باس لێوه‌ده‌كه‌ن.

بەپێی راگەیەندراوێک، كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه‌ و تێیدا هاتووه‌” نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حەیدەر عەبادی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تیشکیان خستووەتە سەر پێشهاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.

مەسعود بارزانی و حەیدەر عەبادی باسی بەردەوامیی ”هەماهەنگیی بەرز“ی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانیان کردووە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، هەروەها تاوتوێی گەڕاندنەوەی سەقامگیرییان بۆ ناوچە رزگارکراوەکان لەژێر دەسەڵاتی داعش، کردووە.

Back to top button