جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به بێ نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات
خواكوڕك
جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پاش وه‌فاتی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتیان بۆ یه‌كه‌م جار كۆبونه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن و كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر باسی لێوه‌ده‌كرێ له كۆبونه‌وه‌كه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10/6/2017 جڤاتی نیشتیمانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆده‌بێته‌وه باس لە قۆناخی دوای (نەوشیروان مسته‌فا)دەكەن، ئاخۆ دەبێت گۆڕان چی بكات و چۆن هه‌وڵبدات خۆی بگونجێنێ و كاری سیاسی خۆیان درێژه پێ بده‌ن، هاوكات باس له كێشه و گرفته‌كانی نێو گۆڕان ده‌كرێ و هه‌وڵده‌درێ له ماوه‌یی داهاتوو یا رێكخه‌ر بۆ بزووتنه‌وه‌كه دیاریبكه‌ن یا كۆنگره‌ی خۆیان ببه‌ستن.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه له‌سه‌ر چاوه‌یه‌كی باڵای نێو گۆڕان ده‌ستی كه‌وتووه” له كۆبونه‌وه‌كه ته‌نها باسی پرسێك ناكه‌ن به‌ڵكو چه‌ندین پرس باسی لێوه‌ده‌كرێ، هه‌نگاوه‌كانی گۆڕانیش بۆ ئێستا و ئاینده ده‌خرێته به‌ر باس و گفتوگۆ، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای رێكخه‌ره‌كه‌یان بزانن به‌رنامه و كاریان چیه و چۆن هه‌وڵبده‌ن بۆشایی رێكخه‌ری گشتیان پڕبكه‌نه‌وه.
واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جڤاتی گشتی گۆڕاندا هه‌ڵوێستی فه‌رمییان سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان بخه‌نه روو، چونكه تا ئێستا گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌ڵوێستی فه‌رمیان نه‌نواندوه له‌سه‌ر ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان.