ئه‌م جۆره‌ شیره‌ بخۆ و به‌ زووترین كات به‌شێكی زۆری چه‌وری دابنێ و خۆشت لاوازبكه‌

خواكوڕك

به‌هۆی نه‌بوونی هیچ جۆره‌ چه‌ورییه‌ك له‌ شیری برنجدا، ده‌توانین سودێكی زۆری لێوه‌ربگیرێت له‌ كاتی خواردنه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ به‌یانیاندا، كه‌ یارمەتی ھەرس کردنی خۆراک دەدات و کێشیش کەم دەکاتەوە.

ئەم جۆرە لە کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزا بەتایبەتی کالیسیۆم و ڤیتامین D پێکھاتووە، کە جگەلەوەی ئێسک و تەندروستی لەش دەپارێزێت، یارمەتی سووتانی چەوری لەشیش دەدات.

له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستته‌ به‌ شیوه‌یه‌كی زۆر و خێرا لە کێشی لەشتان کەم بکەنەوە، ئەوا پێویستە تەنھا پشت بەخواردنەوەی ئەم جۆرە شیرە ببەستن، بۆ ئەم مەبەستەیش ھەشت کوپ ئاو لەسەر ئاگر بکوڵێنن، دوو کوپ لەبرنجی بۆری بۆ زیادبکەن، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر بەم شێوەیە لەسەر ئاگرێکی کەم بیھێڵنەوە.

دوای ساردبوونەوەی پێکھاتەکە، بە ئامێری کارەبایی تێکەڵاوی بکەن، دواتر سێ کەوچک ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە و سێ کەوچک ھەنگوینی بۆ زیادبکەن، لەناو شووشە بیپارێزن، دواتر لە بەیانیان بیخۆنەوە.

Back to top button