هه‌میشه‌ با ده‌رزیه‌كی بچكۆڵه‌ت لابێت، ره‌نگه‌ ژیانی كه‌سێك رزگار بكه‌یت

خواكورك

پزیشكانی به‌شی بوژانه‌وه‌ی دڵ ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به‌هه‌ڵگرتنی ده‌رزیه‌كی پاك بۆ هه‌ر شوێن و جێگه‌یه‌ك كه‌ رۆیشتین.

ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی فریاگوزاری سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن، چونكه‌ لە حاڵەتی جەڵتەدا ڕۆشتنی خوێن بۆ ناوچەیەك یان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی له‌ش دەوەستێت و خانەكانی مێشك ئۆكسجینی پێویستیان پێناگات. بۆیە بەرە بەرە بەرەو مردن دەڕۆن، لەم كاتەدا تاكە دەرزییەك دەتوانێت هاوكار بێت لە ڕزگاركردنی ژیانی ئەو كەسەدا.

چۆنیه‌تی به‌كارهێنان:

سەرەتا پێویستە هێمن بیت و ئەو كەسەی توشی جەڵتەكە بووە نەیجوڵێنیت، باشترە كە دەرزییەكی پزیشكیت پێبێت بەڵام دەشتوانیت دەرزی ئاسایی پاك بەكاربهێنیت. پاشان دەرزییەكە بكە بە سەری هەموو پەنجەكانیدا نزیك نینۆكەكانی و چاوەڕێكە خوێنی لێبێتە دەرەوە، ئەگەر ئەوە ڕووینەدا پەنجەكە بگوشە تا خوێنی لێدێت، لەگەڵ ئەوەی هەموو پەنجەكان خوێنیان لێهات كەسەكە بەئاگا دەبێتەوە.
گەر دەمی كەسەكە خوار ببو مەساج بۆ گوێیەكانی بكە بۆ ئەوەی سوڕی خوێنی باشتر بێت، دوای بە ئاگاهاتنەوەی كەسەكە ڕاستەوخۆ بیگەیەنەرە نەخۆشخانە.

Back to top button