سووده‌كانی فستق چیه‌ و بزانه‌ بۆچی خواردنی رۆژانه‌ سوود به‌ مرۆڤ ده‌گه‌ێنێت؟

خواكوڕك

فستق یه‌كێكه‌ له‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه‌ سودێكی زۆری بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌ و پێویسته‌ به‌كاربهێندرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێژه‌ی كلیسترۆڵ داده‌به‌زێنێت و توانای سێكسی له‌ پیاوان زیاد ده‌كات و چه‌ندین سودی تری گرنگی هه‌یه‌ بۆ مرۆڤ.

سوده‌كانی فستق كه‌ پێویسته‌ هه‌موومان بیزانین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی فست ده‌خۆن و نازانن چ سودێكی هه‌یه‌ برتین له مانه‌ی خواره‌وه‌:-

1/رێژه‌یه‌کی زۆر ڤیتامین E تێدایه‌ ،به‌رێژه‌ی %30 له‌ئه‌گه‌ری توشبون به‌‌چه‌ندجۆرێکی دیاریکراوی شێرپه‌نجه‌ که‌مده‌کاته‌وه.

2/فستق توانای سێکسی به‌رێژه‌ی %50 لای پیاوان زیاده‌کات  و رێژه‌ی ده‌ردانی ئه‌وهۆرمۆنانه‌ی به‌رپرسن له‌وکاره‌ زیاده‌کات و سوڕی خوێن بۆ ئه‌ندامی نێرینه‌ زیاده‌کات.

3/فستق ژماره‌یه‌کی زۆر ماده‌ی ریشاڵه‌کانی فایبه‌ریان تێدایه‌ ، له‌ 100 گرام له‌ فستق 10 گرام له‌ریشاڵه‌کانی فایبه‌ری تێدایه‌ ، ئه‌م ریشاڵانه‌ سودێکیزۆریان له‌دابه‌زاندنی کێش و زووهه‌رسبونی خۆراک ده‌بێت .

4/خواردنی “فستق” بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک کۆلیسترۆڵی له‌ش به‌رێژه‌ی %20 داده‌به‌زێنێت ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وژماره‌ زۆره‌ی ماده‌ی دژه‌ئۆکسان که‌له‌ پێکهاته‌ی فستقدا هه‌یه‌ .

5/پێکهاته‌ی فستق جۆرێک له‌ دژه‌ئۆکسانیان تێدایه‌ به‌رپرسه‌ له‌دروستبونه‌وه‌ی خانه‌که‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ جوانکه‌ری سورشتی روخساری ناوده‌برێت ، ئه‌وeی پێویسته‌ رۆژانه‌ 5 بۆ 10 ده‌نک له‌فستق بخورێت بۆئه‌وه‌ی ئه‌م سوده‌ به‌له‌شمان بگه‌یه‌‌نێت .

Back to top button