سوید له كۆتا چركه فه‌ڕه‌نسای ته‌زاند
خواكوڕك
لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی گرووپی دووەمی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی (سوید و فەرەنسا) رووبەرووی یەكتربوونەوە، له یاریه‌كه‌ش سوید فه‌ڕه‌نسای ته‌زاند.
لەیارییەكەدا دووەمی كیشوەری ئەوروپا بە ئەنجامی (2 – 1) لە هەڵبژاردەی فەرەنسای بردەوە و پێشەنگی گرووپەكەی وەرگرت، كاتێك هه‌ڵبژارده‌ی زه‌رد پۆشه‌كان توانی هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كان بێده‌نگ بكات و سی خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
دوو گۆڵەكەی سوید یاریزانان (جیمی دورماز و ئۆلا تۆیفۆنین) تۆماریانكرد ، گۆڵەكەی فەرەنساش یاریزان (ئۆلیڤیە جیرۆ) تۆماریكرد”.
بەم ئەنجامەش سوید سێ خاڵی بەدەستهێنا و بە كۆكردنەوەی (13) خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرووپی یەكەمی گرتووە و بەجیاوازی گۆڵ پێش فەرەنسای پلەی دووەم كەوتووە”.