مۆڕاتا بڕیاری كۆتایی داوه‌ و یانه‌ی داهاتوی خۆی هه‌ڵبژارد

خواكوڕك

به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌كانی ئینگلته‌را، مۆراتا یاریزانی ئیسپانی و یانه‌ی ریال مه‌درید، داهاتووی خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا رووده‌كاته‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خولی ئینگلیزی.

ڕۆژنامەی (زا صەن)ی ئینگلیزی، ئاماژەی کردووە، کە مان یۆنایتد 52 ملیۆن پاوەنی پێشکەش بە مۆراتا کردووە، بەڵام فلۆرۆنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریاڵ مەدرید داوای 78 ملیۆن پاوەنی کردووە، یان مەرجی هاتنی دی خیای گۆڵپارێزی شەیتانە سوورەکانی پێوە بەستووەتەوە، بەڵام سووربوونی مۆراتا لەسەر رۆیشتن یانەی ڕیاڵ مەدریدی ناچار کردووە بە گرێبەستەکەی شەیانەکان ڕزی ببیت، بەمەش لەم هاوینە مۆراتا لە یاریگای ئڵد ترافۆرد یاری دەکات.

ئاشکرایە کە مۆراتا لەم وەرزەدا سەرەڕای یاری نەکردنی لە زۆربەی یارییەکان بە شێوەیەکی سەرەکی بەڵام 20 گۆڵی تۆمار کردبوو، هەروەها چەندین ئاسیستی هەبووە و ژمارەکانی لە کەریم بن زیمەی هێرشبەی سەرەکی یانەکە باشتر بووە، به‌ڵام له‌ لایه‌ن راهێنه‌ری یانه‌كه‌ زێدان پشتی پێ نه‌به‌ستراوه‌ وه‌كو یاریزانی سه‌ره‌كی له‌ یانه‌كه‌، بۆیه‌ ناوبراو هه‌وڵی رۆیشتن ده‌دات.

Back to top button