تیله‌رسۆن: ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ گه‌ماڕۆدانی قه‌ته‌ر نیه و پیویسته قه‌یرانه‌كان كۆتایی پێبهێندرێت
خواكوڕك
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ناڕازیه له گه‌مارۆدانی ووڵاتی قه‌ته‌ر له لایه‌ن ووڵاتانی كه‌ندا و پێی وایه ناره‌وایه و داواشی كرد به زووترین كات ئه‌م گه‌وره‌كردنی قه‌یرانانه رابگیرێت و ئابلوقه‌ی سه‌ر قه‌ته‌ریش هه‌ڵبگیرێت.
(رێكس تێلەرسۆن) وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەو گەمارۆیەی وڵاتانی لەسەر قەتەریان داناوە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر ئەو شەڕەی كە لەدژی گروپە چەكدارەكانی داعش لە ئارادایە.
تێلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند” گەمارۆی سەر قەتەر لەم مانگی رەمەزانی پیرۆزەدا كاریگەری كۆمەڵایەتیشی دەبێت و خێزانەكان هەڵدەوەشێنێتەوەو منداڵانیش لە قوتابخانەكان دەهێندرێنە دەرەوە، بۆیه گەمارۆكەی سەر قەتەر لەلایەن وڵاتانی كەنداو كاریگەری لەسەر ئەركەكانی وڵاتەكەی لەناوچەی كەنداو دەبێت، بۆیە داوی لە هەریەكە لە وڵاتانی سعودییەو ئیمارات و بەحرێن كردووە گەمارۆی سەر دەوحە سووك بكەن.
لەهەمان كاتیش‌دا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هەوڵەكانی میری كوەیتی بۆ ئاسایی كردنەوەی بارودۆخەكە بەهەند وەرگرتووە، ئینجا داواشی لە قەتەر كردووە، هەوڵەكانی چڕتر بكاتەوە بۆ دژایەتی كردنی تیرۆر.