مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك داوایه‌ك له خه‌ڵك و حكومه‌ت ده‌كات بزانن داواكه‌ی چیه و چی ده‌ڵێت؟
خواكوڕك
مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و سكاڵای تره‌وه لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه دواجاریش له هه‌فته‌ی رابردوو بانگهێشتی دادگا كرا له به‌رده‌ڕه‌ش له ئێستادا داوای مۆڵه‌ت ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به خۆی له حكومه‌تی هه‌رێم.
مەلا عەلی کەڵەک لە کە خۆی وەک پزیشکی نەبەوی ناساندووە، ڕایگەیاند، لە ئێستادا نەخۆش نابینێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات مۆڵەتی کردنەوەی نەخۆشخانەی پێ بدات، ناوبراو لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فەیسبووک، له پۆستێكیدا رایگه‌یاندوه” لە ئێستادا بەهۆی بڕیاری دادگاوە هیچ نەخۆشێک نابینێت، دەشڵێت سەرەڕای ئەوەی مۆڵەتی حکومەتی عێراقی هەیە، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا لەڕێگەی تیمی پارێزەرانییەوە داوا لە حکومەتی هەرێم دەکات مۆڵەتی پێبدات بۆ کردنەوەی نەخۆشخانەکەی.
ڕۆژی ٦ ی ئەم مانگە، لەسەر سکاڵای وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، دادگای بەرایی قەزای بەردەڕەشبەپێی ماددەی ٩٩ لە یاسای تەندروستی ژمارە ٨٩ی ساڵی ١٩٨١١، سزای سێ مانگ بەندکردنی بۆ مەلا عەلی کەڵەک دەرکردووە، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکەی ڕاگرت (وقف التنفیذ(.
هەر بەپێی بڕیارەکە، لە ماوەی سێ ساڵدا ئەگەر هاتوو مەلا عەلی کەڵەک هەر تاوانێک بە ئەنقەسەت ئەنجام بدات، ئەوا سزای ئەو سێ مانگەشی دەچێتە سەر.