راگەیاندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە

خواكوڕك 

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكی دا رایگەیاند، ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017  مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرد هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابووریی وڵات و بارودۆخی مەیدانیی بەرەكانی شەڕ لە موسڵ و سەركەوتنەكان تاوتوێ كرا و جەختیش لە بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان هێزەكانی سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە كرایەوە بۆ ئازادكردنی ئەو ناوچانەی كە ماون و هەروەها لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەروەها لەپێناو دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو بابەتانەی بە خەراپی كاریگەری لەسەر دەستكەوت و سەركەوتنەكانی دژی تیرۆریستان دەكەن و بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لەناوچە ئازادكراوەكان جەخت لە بایەخی یەكڕیزی كرایەوە.

لەكۆتایی راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لەم پەیوەندییەدا بەردەوامبوونی دیالۆگ و لێكتێگەییشتن بۆ چارەسەركردنی هەموو كێشەكان دووپاتكرایەوە.

Back to top button