رۆژی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە سنوری سلێمانی چی روودەدات
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە پیلانێكی لەئارادایە، كە رۆژی پێش ریفراندۆم هێرش بكرێتە سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی بۆ ئەوەی ئاڵۆزی دروست ببێت و سندووقی ریفراندۆم لە سلێمانی دانەنرێت”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاند لە ئێستادا ئەو میدیایانەی كە لەلایان مالیكی و ئێرانەوە، سپۆنسەریان دەكرێت، دەستیان كردووە بەدژایەتی ریفراندۆم و زەمینە خۆش كردن بۆ بەرەنگار بوونەوەی ریفراندۆم لە ناوچەی سلێمانی دا، دەلێت لەئێستادا زەمینە سازی دەكەن بۆ ئەوەی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم ئاڵۆزی لەناوچە سلێمانی دروست بكەن”.
سەرچاوەكە دەشلێـ” لەئێستادا میدیاكان دژی ریفراندۆم لە ناوچەی سلێمانی دەستیان كردووە بەئاراستە كردنی خەڵك دژی ریفراندۆم، دۆخی دارایی و بابەتی سیاسی و تەواوی ئەو مادانە وەك باشترین جۆڕی بەرەنگاربوونەوە دیاری كراوە بۆ دژایەتی ریفراندۆم سەربەخۆی كوردستان، دەلێت ئەگەریش هەیە، حكومەتی هەرێم دۆخی دارایی پاش جێبەجێ كردنی بایۆمەتری چارەسەرێكی سەرەتایی بۆ بدۆزێتەوە بەڵام ئەوان ئەگەری ئەوەشیان لەپێش خۆیان داناوە”.
هەروەها سەرچاوەكە دەشلێـ” بەهەر جۆڕێك بێت ئەوان ئامانجی خۆیان لە رێگری كردن لە سندووقی ریفراندۆم لە سلێمانی دەخەنە گڕ، رۆژەكانی پێش ریفراندۆم تا ئەنجامدانی رۆژی ریفراندۆم، لە سلێمانی زەمینەی تێكدانی دۆخی سلێمانی دەكرێت، بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەوناوچەیەدا سندووقی ریفراندۆم لە سلێمانی دابنرێـت”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم، وابریارە سەرەتا گروپاتی جیاواز بەناوی چین و توێژەكانی شاری سلێمانی بەیاننامەی تووند لەچوارچێوەی دژایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەر بكەن، پاشان پەلاماری بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن، بەناوی چین و توێژەكانی سلێمانی، دۆخی ئەمنی لە شاری سلێمانی، تێك بدەن، بۆ ئەوەی رێگری لە سندووقی دەنگدان بە سەربەخۆی كوردستان دانەنرێت”.