گۆڕان: ریفراندۆم ناكرێت

خواكوڕك 

محەمەد توفیق رەحیم، بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانە، لە لێدوانێكی دا لەپاش كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەی جڤاتی گشتی گۆڕان رایگەیاند، پێناچێت ریفراندۆم ئەنجامدرێت، دەلێت ئێمە لەگەڵ دروست كردنی سیستەمێكی حكومرانی باشین و لەگەڵ گەراندنەوەی ناوچە دابڕاوەكانین بۆ سەر هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی دەستوور”.

ئەم لێدوانەی بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیبلۆماسییەكانی بزووتنەوەی گۆڕانە، لەكاتێكدایە كە بڕیار لە رۆژی 25ی 9ی 2017 ریفراندۆم لەكوردستاندا ئەنجام بدرێت، پێشتر خواكوڕك لەزاری سەرچاوەیەك بڵاوی كردەوە كە لە سلێمانی پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم دۆخی ئەمنی سلێمانی تێك دەچێت، رێگا بە دانانی سندووقی ریفراندۆم نادرێت لەو ناوچەیەدا”.

محەمەد توفیق رەحیم لەبارەی ریفراندۆمەوە كە بۆ میدیایی سەر بە حزبەكەی لێدوانی داوە دەلێت، ریفراندۆم ناكرێت”.

Back to top button