هێنری چواره‌م، له‌ سه‌مه‌ره‌ترین بڕیاره‌كانی ده‌ركردووه‌

خواكوڕك

پاشای فه‌ره‌نسا هێنری چواره‌م (1553 – 1610) پیاوێكی نوكته‌باز و له‌هه‌مان كاتدا توندوتیژ بووه‌ له‌بڕیاردان. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو خاسیه‌ته‌ پێكه‌وه‌ وایكردووه‌ هه‌ندێكجار بڕیاری سه‌مه‌ره‌ ده‌ربكات.

جارێكیان بڕیارێك ده‌رده‌كات له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ژنان له‌ خۆرازاندنه‌وه‌ به‌ خشڵ و زێڕ. به‌لام تێبینی ده‌كات ئه‌م فه‌رمانه‌ لای خانمان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراو ه‌ و پشتگوێ خراوه‌، بۆیه‌ له‌ پاشكۆیه‌كی تایبه‌ت روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌نووسێت: “بڕیاره‌كه‌ ئافره‌ته‌ له‌شفرۆشه‌كان ناگرێته‌وه‌”

Back to top button