ئاگر لەكۆگایەك لەهەولێر كەوتەوە
خواكوڕك
ئەمرۆ سێشەممە لەشاری هەولێر كۆگایەكی كەلوپەل و مادەی خۆڕاك و كارەبا گری تێبەر دەبێت”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەمرۆ لە بازاری شاری هەولێر كۆگایەكی كەلوپەل، گڕ دەگرێت، ئاگرەكەش بەهێز دەبێت، بەو هۆیەشەوە، ناوە ناوە دەنگی تەقینەوەی ئامێرێک لەنێو کۆگاکە دەبیسترێت”.
هەر بەگوێرەی شایەتحاڵەكانی نزیك رووداوەكە” تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە زوو نەگەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە”، ئەمەش بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی زیاتر ئاگرەکە، بەهۆی ئەوەی کۆگاکە لە بازاڕ و موەلیدەیەکی کارەباوە نزیکە، مەترسی زیاتر هەیە.