نێچیرڤان بارزانی بەفریایی كێشەی ئاو نەدانی  باخچه‌ و پاركەكانی سلێمانی دەكەوێت

خواكوڕك 
بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى (501) ملیۆن دینارى بۆ دابینكردنى تانكه‌رى ئاو بۆ باخچه‌و پاركه‌كانى سلێمانى دابینكردو به‌و جۆره‌ش باخچه‌و پاركه‌كانى سلێمانى له‌ كێشه‌ى ئاودان ڕزگاریان ده‌بێت .
به‌پێى زانیارییه‌كانى خواكوڕك له‌ سنورى پارێزگاى سلێمانیدا (536) باخچه‌و (385) بلواركه‌ ملیۆنێك و پێنج سه‌د هه‌زار داریان له‌ خۆگرتووه‌ .
“كامه‌ران حه‌مه‌ ساڵح ” به‌ڕێوبه‌رى باخچه‌كانى پارێزگاى سلێمانى به‌ (خواكوڕك ) ڕاگه‌یاند ” وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی بڕى (501) ملیۆن دیناریان بۆ ئاودانى باخچه‌و پاركه‌كان دابینكردووه‌ و به‌شى باخچه‌كانى ڕاپه‌رین و به‌كره‌جۆ و بلواره‌كانى تاسڵوجه‌ – سلێمانى و شه‌قامى مه‌لیك مه‌حمودیشى تێدایه‌ “.
Back to top button