ڕێژه‌ى خۆكوشتنى ژنان له‌ كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات به‌رز ده‌بێته‌وه‌

خواكوڕك
ڕێژه‌ى خۆكوشتن له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان زیادى كردووه‌ و چالاكوانانى بوار مافه‌كانى مرۆڤیش ڕایده‌گه‌یه‌نن به‌كارهێنانى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگا و بارودۆخى سیاسى هۆكارى سه‌ره‌كین بۆ به‌رزبونه‌وه‌ى ئاستى خۆكوشتن .
به‌ پێى ئامارێكى دادى پزیشكى ئێرانى ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ له‌ ( 55% ) ڕێژه‌یی خۆكوشتن له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ ناو ئه‌و گه‌نجانه‌دان كه‌ له‌ خوار ته‌مه‌نى ( 30) ساڵیدان ، چینى ژنانیش زۆرینه‌ى پشكیان به‌رده‌كه‌وێت ، به‌ پێى ئاماره‌كانى دادى پزیشكى پارێزگاى ئیلام له‌ ( 24% ) به‌ پله‌ى یه‌كه‌م و پارێزگاى كرماشان ( 23% ) به‌ پله‌ى دووه‌م دێت .
به‌پێى ئاماره‌كانى كۆمه‌ڵه‌ى مافى مرۆڤ له‌ رۆژهه‌لاتى كوردستان ، ته‌نیا له‌ مانگى رابردوودا (150) ژن له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان خۆیان سوتاندووه‌ و (12 ) ژن خۆى هه‌ڵواسیووه‌و (8) ژنیش خۆى كوشتووه‌ و له‌ ماوه‌ى سێ مانگى ڕابردوودا له‌ پارێزگاى سنه‌ 12 ژن و له‌ پارێزگاى كرماشان 9 ژن و له‌ پارێزگاى ئیلام و ورمێ 7 ژن خۆیان كوشتووه‌و ئاماره‌كانیش له‌ هه‌ڵكشاندان .
خرااپى بارى ئابورى ژنان له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى زیادبوونى كرده‌وه‌ خۆكوژییه‌كان ، به‌پێى ئامارێكى ترى وه‌زاره‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى ئێران بێكارى له‌ ناو ژنانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ ڕێژه‌یی ( 80%) و هاوكات ( 12%) ژنانى رۆژهه‌ڵات ئه‌ركى به‌خێوكردنى خیزانیان له‌سه‌ر شانه‌ .
Back to top button