ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی یەكگرتوو و گۆڕان ئاشكرا دەبێت

خواكوڕك 

ئەمرۆ 10ی 6ی 2017 شاندێكی باڵای گۆڕان بەسەرۆكایەتی عومەری سەید عەلی سەردانی ماڵی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامیان كردوو لەگەڵی دا كۆبوونەوە”.

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە كۆبوونەوەكە لەبارەی داوای لێبوردنی گۆڕان بووە، كە لەمەراسمی بەخاكسپاردنی كۆچكردوو نەوشێروان مستەفا، سوكایەتی بە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كرا، هەر لە كۆبوونەوەكە  داوای لێبوردنیان كردووە لە ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی، بەكارێكی نەخوازراو، نابەجێ وەسفیان كردووە”.

هەر لەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، پاش ئەوەی بەفەرمی گۆڕان داوای لێبوردنی لەگۆڕان كرد، باس لەكێشە سیاسیەكانی كوردستان و رێگاچارەی چارەسەری كێشەكان كراوە، لەبارەی ریفراندۆمی كوردستانیش گفتوگۆ كراوە، بەپێی لێدوانی فەرمی لەبارەی ئەو كۆبوونەوەیە، تیشكخرایە، سەر یەكرێزی نیشتمانی بۆ بەهێز كردنی ئەنجامدانی پرۆسەی ریفراندۆم،

رۆژی 20-5-2017 لە رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی نەوشیروان مستەفا ، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتەی سلێمانی سەلاحەدین بەهائەدین گوتارێكی پێشكەشكرد و چەند كەسێك هۆیها و درووشمیان دژی یەكگرتوو دەگوتەوە لە بەرامبەردا ئەمنیداری یەكگرتووی ئیسلامی گوتی:” ئێمە بۆ موزایەدەو پەشیمانی نەهاتووین، بەڵكو هاتووین رێز لە فرمێسكەكانتان بگرین و هاوخەمتان بین”.

Back to top button