كۆبوونەوەی بارزانی و لایانەكانی دەرەوەی حكومەت و پەرلەمان چی تێدا باسكرا

خواكوڕك 

لە راگەیاندراوێكدا سەركایەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ڕۆژی شەممە 10ـی 6ـی 2017 لە سەلاحەددین بە مەبەستی تاوتوێكردنی بڕیاری دیاریكردنی ڕۆژی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە هەرێمی كوردستانی عێراق و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی هەرێم، نوێنەر و بەرپرسە باڵاكانی حزب و لایەنە سیاسییەكانی دەرەوەی پارلەمان لەگەڵ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، لەم كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان دوای گفتوگۆیەكی چڕوپڕ و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی دەولی و ئەو قوربانیدان و ئەزموونانەی گەلی كوردستان لە خەباتی خۆیدا هەیبووه، پشتگیریی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆسەی ڕیفراندۆم و بڕیاری دیاریكردنی 25ـی ئەیلوولی 2017 بۆ ڕیفراندۆم ڕاگەیاند. پارتە بەشداربووەكانی كۆبوونەوەكە جەختیان لەوە كردەوە كە هەموو تواناكانیان بۆ سەرخستنی ڕیفراندۆم دەخەنەگەڕ، داوایشیان كرد كە نوێنەرەكانیان ڕۆڵیان لە كۆمیتە و كاروباری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم هەبێت.

هەر لەبارەی كۆبوونەوەكە لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێمدا هاتووە” بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش ئەوەی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە ڕوونكردەوە كە بڕیاری بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم بابەتێكی مێژووییە و یەكلاییبووەتەوە و پەیوەستە بە ژیانی تاك تاكی خەڵكی كوردستان و هیوایشی خواست هەموو لایەك بە گڕوتینەوە بەشدار بن.

لە راگەیاندراوەكەدا ناوی ئەو هێز و لایانانەی كە بەشداری كۆبوونەوەكەیان كردووە بڵاو كراوەتەوە كە لەمانەی خوارەوە پێكدێن”

– یەکێتیی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان

– بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان

– پارتی نەتەوەیی کوردستان

– بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان

– پارتی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان

– بزووتنەوەی ڕزگاریی دیموکراتی کوردستان

– حزب بیت النهرین الدیموقراتی

– حزب الاتحاد الدیموقراتی الکلدانی

– سەرۆکی ئەنجوومەنی نەتەوەیی کلدان

– پارتی نیشتیمانی ئاشووری

– یەکێتیی بیت النهرینی نیشتیمانی

– مینبەری دیموکراتی کلدانی

– بزووتنەوەی دیموکراتی تورکمان

– بزووتنەوەی تورکمانی بێلایەن

– پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان

– کۆمەڵەی ڕۆشنبیریی تورکمانن لە کوردستان

– پارتی گەلی تورکمان

– کۆمەڵەی لیبڕاڵی تورکمان

– پارتی ڕزگاری نەتەوەیی تورکمانی

Back to top button