گۆڕان لەنێوان دەوڵەتی كوردستان و دەوڵەتی عێراقی تایفی دایە

خواكوڕك 

پێشتر گوتەبێژی گۆڕان رایگەیاندبوو، كە ئەوان لەگەڵ دەوڵەتێكی دیكتاتۆری دا نین، چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە گۆڕان وەعی دیموکراسی نیەو دەلێن”من لەگەڵ ریفراندۆم نیم چونكە (كۆماری دیموكراتی)!! لێ دروست ناكرێت!!
ئاخر تۆ حوكمی مەزهەبگەرا و مەرجەع ئاخوندی و میلیشیایی بەغدادت لە كوردستان بەلاوە پەسەند ترە، ئیدی من چۆن بڕوا بكەم كێشەی تۆ لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، لەسەر (كۆماری دیموكراتی)یە !!!

ئاریان فەرەج نووسەر لە تۆڕی كۆمەلایەتی فەیس بووك لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنووسێت”ئەگەر موعارەزەی، موعارەزە دژایەتی حكومەتە، نەك دژایەتی سەربەخۆیی و دەوڵەت و نیشتمان، ئەگەر بە راستی دژی حزبسالاریت، تەنیا دەوڵەتسالاری و سەربەخۆیییە دەتوانێ كۆتایی پێ بێنێ، بەڵام كۆتایی بە حزبسالاریی تۆش دێنێ، هیوادارم ئەوەیان هۆكاری راستەقینەی دژایەتیت نەبێ بۆ سەربەخۆیی و دەوڵەت. هەرچی دەڵێی قبوڵە، بەڵام توخوا پێم مەڵێ : من لەگەڵ ریفراندۆم نیم چونكە (كۆماری دیموكراتی)!! لێ دروست ناكرێت!!ئاخر تۆ حوكمی مەزهەبگەرا و مەرجەع ئاخوندی و میلیشیایی بەغدادت لە كوردستان بەلاوە پەسەند ترە، ئیدی من چۆن بڕوا بكەم كێشەی تۆ لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی، لەسەر (كۆماری دیموكراتی)یە !!!

هەروها دەشلێـ”ئەزمونی كوردستان هەر لە دەسپێكەوە دیموكراتیانە هات. هێواش هێواش پەرەیسەند و دەوڵەتەكەشمان دیموكرات دەبێ، هەڵوەشانەوەی ئیتفاقی بەسەرۆك كردنی كاك یوسف محەمەد مەكە بە بەڵگەی نادیموكراتیی كوردستان.
كاك یوسف نادیموكرات بوو نەك ئەزمونی كوردستان،ئەو بوو وا تیگەیشت دیموكراتی واتە خۆسەپاندن و دیكتاتۆریەتی زۆرینە .
ئەو بوو واتێگەیشت پەرلەمان واتا گەورەترین مەكۆی گۆڕان..

هەر لەو بارەیەوە ئیسماعیل رواندوزی نووسەر و رەخنەگڕ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی لەو بارەیەوە دەنووسێــ”پێموایە بزووتنەوەی گۆڕان نیەتی باشەو باشە بوو بەڵام بەداخەوە گۆڕانخوازەکانیش لێیان نەزانی، هەڵەی گۆڕان ئەوەبوو کە نەیتوانی لە “وەعی دیموکراسی” بەهرەمەند بێت. خۆئەگەر گۆڕان “وەعی دیموکراسی” هەبوایە ئەوا سەد لە سەد پارتی پێیخوشبا یان پێیناخۆشبا ناچاری دەکرد پاشەکشە لە زۆر سیاسەتی ئێستای بکات بەس بەداخەوە لەگەڵ ئەوەی گۆڕانخوازەکان نیەتیان زۆر باش بوو بەس خاوەن وەعی دیموکراسی نەبوون و ئێستاش خاوەنی ئەو “وەعیە” نین. بۆیەش ئێستا تووشی پاڵپەستۆی پۆپۆلیزم بوون و نازانن بەرەو کوێ بچن.

 

Back to top button