سەركردەیەكی پێشووی كۆمەڵی ئیسلامی هەموو مان بە بەلێ بۆ سەربەخۆی دەنگ دەدەین

خواكوڕك 

مشیر گەلالی ئەندامی سەركردایەتی پێشووی كۆمەڵی ئیسیلامی ، نووسەر و شۆرڤەكاری بواری ئیسلامی سیاسی، دەلێت كوردستان ببێتە دەوڵەتیش ئەو قۆناغەی تێپەراندووە دەسەڵاتێكی دیكتاتۆری دروست بكات و دەلێت دیكتاتۆری لەكوردستاندا دروست نابێت، ئەوەشی ئەو جۆڕە قسانە دەكات مزایەدەی سیاسیە، دەشلێت بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ ریفراندۆمی كوردستان داین”.

مشیر گەلالی لە لێدوانێكی دا بۆ خواكوڕك راگەیاند، بەبۆنەی دەست نیشان كردنی رۆژی ریفراندۆم پیرۆز بایی لەگەلی كوردستان و سەرۆك بارزانی دەكەم” بەهیوام هەموومان بەیەكەوە بەبەڵێ دەنگ بە جیابوونەوەی كوردستان بدەین، لەعێراق و دەلێت كورد مافێكی شەرعی و یاسایی خۆیەتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆی كوردستان ئەنجامبدات و دەشلێت، دەبێت هەموومان بەیەكەوە دوور لە بەرژەوەندی تەسكی حزبی خۆمان ئاماد بكەین، بۆ ریفراندۆم”.

هەروها مشیر گەلالی دەشلێـ” هەم چاكسازی هەم ریفراندۆم هەردووكیان داوای رەوای خەڵكی كورستانە كە دەمێكە داوای دەكەن، بەڵام دەكرێت لەئێستادا هەنگاو بنێن بۆ سەربەخۆی كوردستان لەرێگای ریفراندۆم، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەو نیازە پێشان بدەین كە روئیای چاكسازی لە هەرێمی كوردستاندا هەبێت، بەو ئاراستەیە هەنگاو دەنێت واتا هەم چاكسازی و هەم ریفراندۆم هەردووكی مافێكی رەوایە،بەڵام لەئێستادا نابێت بەهیچ شێوەیەك سڵ بكەینەوە لەئەنجامدانی ریفراندۆم”.

هەر لەبارەی هەڵوێستەكانی كۆمەڵ و گۆڕان گەلالی دەشلێــ” ئەم هەڵوێستانەی ئەو دوو حزبە هەڵوێستێكی حزبین و نیشتمانی نین، لەپێناوی بەرژەوەندی حزبەكانی خۆیانە، بەڵام ئەم بابەتە بابەتێكی نیشتمانی گەورەیە، هیچ كەس جورئەتی ئەوەی نیە، دژ بێت و پێویستیشە بیانوەكانیان ببڕێت”

لەبارەی هەڵوێستی گۆڕان و دوای ئەویش كۆمەڵ، مشیر گەلالی دەشلێــ” دەبێت سەركردایەتی سیاسی هیچ بیانوێك نەهێلێتەوە، دەلێت هیچ بیانوێك بۆ لەكار كەوتنی پەرلەمان نەماوەتەوە، پێویستە كارا بكرێتەوە، هەروەها دەشلێـ” بەداخەوە ئێستا دوو بەرەی جیاواز دروست بووە، بێگومان بەرەیەكیان كە بەرەیەكی بەرفرەوانە، لەگەڵ ریفراندۆم دان بۆ سەربەخۆی كوردستان، بەرەیەكیش ئەگەرچی تاوەكو ئێستا دژایەتیان رانەگەیاندووە، پێشم وابێت ناتوانن دژایەتی بكەن، بیانووی هەیە لە مێكانیزمی جێبەجێ كردن، بەڵام دەبێت سەركردایەتی كوردستان بەتایبەتی جەنابی سەرۆك بارزانی دەرفەتی ئەو بیانوە نەهلێتەوە چیتر و ئاشتەوایەكی سیاسی دروست ببێت بۆ ئەنجامدانی ئەو پرسە نیشتمانیە و نەتەوەیە”.

هەروەها مشیر گەلالی لەبارەی ئەوەی كە گوایە كۆمەڵ لەژێر كاریگەری ئێران دژی ریفراندۆمە دەلێت، ئێران ولاتێكی ناحەزی كوردستانە و بەهەموو شێوەیە دژی كوردستان و كوردە لەهەموو جێگایەكی دونیا، هیچ شتێك بەرەوا نابینێت دژی كوردستان، دەشلێـ” بۆیە ئێران هەڵوێستی روونە كە دژی مافی كوردستانە، بەڵام بەتایبەت لەبارەی كۆمەڵی ئیسلامی كە پارتێكی كوردستانی و ئیسلامیە، ناتوانێت دژی سەربەخۆی و ریفراندۆم بێت، ئەگەر دژی بێت، ئەوە بێگومان جەماوەر و پێگەی خۆی لەدەست دەدات، بەڵا بیانوەكانی كۆمەڵیش كە هاوشێوەی گۆڕانە دەبێت لەبەرچاو بگیرێت، دەبێت ئەو بیانوانە ببڕێن بۆ ئەوەی بێنە پێشەوە لە ریفراندۆم بەشداری ئەو پرسە نیشتمانیە بكەن، بەڵام سەر باری هەموو ئەوانە پێویستە ساردی نەكەوتە ئەنجامدانی ریفراندۆم من پێم وایە كاتەكەشی تاخیر بوو، پێویستە زوو تر بایە”.

گەلالی داوایەكیش ئاراستەی سەركردایەتی سیاسی و سەرۆكی حكومەتی كوردستان دەكات لەو سێ مانگەدا ئاورێك لە ژیانی خەڵك بداتەوە، بۆ ئەوەی خەڵك بەدڵێكی خۆشەوە بچێتە سەر سندووقی دەنگدان بۆ سەربەخۆی كوردستان، دەلێت پێویستە حكومەتی هەرێم و سەركردایەتی كورد بەهەر شێوەیەك بێت دۆخی ئابووری بەرەو باشی ببەن بۆ ئەوەی گەلی كوردستان بەدڵخۆشەوە بچنە سەر سندووقی دەنگدان بەسەربەخۆی كوردستان”.

 

 

Back to top button