میدیاكانی توركیا دژی ریفراندۆمی كوردستان نین
خواكوڕك
دوای بڕیاری سازدانی ریفراندۆم لە 25ی 9 ئەم ساڵ, بڕیارەكەی هەرێمی كوردستان كاردانەوەی ناوخۆو دەرەوەی لیكەوتەوە, ئەگەرچی وڵاتی توركیا لەگەڵ سازدانی ریفراندۆم نەبوو, بەڵام میدیاكانی ئەم وڵاتە پێچەوانەی بڕیاری سیاسی وڵاتەكەی دەڕوانێتە بڕیاری سازدانی ریفراندۆم لە كوردستان و بە هیچ شێوەیەك دژ بەو بڕیارە كار ناكەن.
پێشتر كاتێك بارزانی باسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانی دەكرد، میدیاكانی توركیا بە بێلایەن و ئەوانەیشی سەر بەپارتی دەسەڵاتن هێرشی توندیان دەكردە سەر بارزانی، بەڵام ئەم جارە بەوشێوەیە توند نین و تەنیا وەكو هەواڵێك باسیان كرد.
لەناو ئاكپارتیش، لەسەر پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بوون بە 2 بەش، بەشێكیان پێیان باشە پشتگیری لەو پڕۆسەیە بكرێت وەكو (غالیب ئەسەرئۆغلو، ئۆرهان میرئۆغلو) و زۆری دیكەش، بەڵام بەشێكی دیكە پێیان باش نییە پشتگیری لە سەربەخۆیی بكرێت.
ئەو بێدەنگییەی میدیای توركیا بەرامبەر بە پرسی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، پێمان دەڵێ كە لەلایەن دەسەڵاتەوە ئاگادار كرابنەوە لەسەر ئەو پرسە توند نەبن.